كۆمەڵی دادگەری و حزبی شیوعی جه‌خت لەسەر كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان ده‌كه‌نه‌وه‌
  2026-07-22     

وه‌فدێكی باڵای كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان و حزبی شیوعی كوردستان له‌ هه‌ولێر كۆبونه‌وه‌و جه‌ختیان له‌سه‌ر كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان و باشتركردنی بژێوی هاوڵاتیان كرده‌وه‌.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌، لە شاری هەولێر، وه‌فدێكی باڵای كۆمەڵی دادگەریی كوردستان بە سەرۆكایەتی عەلی باپیر، سه‌رۆكی حزبه‌كه‌ سەردانی مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستانیان كرد و لەلایەن ئەبو كاروان، سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعییه‌وه‌ پێشوازییان لێكرا.

ئه‌بو كاروان له‌وباره‌یه‌وه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وتویه‌تی، له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا "جەخت لەسەر كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان وەك ناوەندێكی شەرعی و باشتركردنی بژێوی و گوزەرانی هاوڵاتییان كرایەوە."

ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو "لە كۆبونەوەكەدا بەوردی باس لە دۆخی ئاڵۆزی ناوچەكە و كاریگەرییەكانی لەسەر هەرێمی كوردستان كرا. هەردولا جەختیان لەسەر بەرپرسیاریەتی هێزە ئۆپۆزسیۆنەكان كردەوە بۆ پاراستنی مافەكانی خەڵك و دۆزینەوەی چارەسەری خێرا بۆ قەیرانەكان."

زۆرترین بینراو
لە لیبیاوە بۆ ئیتاڵیا؛ ١٨ کۆچبەری کورد بەهۆی تێکشکانی یەختەکەیانەوە گیانیان لەدەستدا
هێزە ئەمنییەکان کۆتاییان بە مانگرتنی پێنجوێن هێنا و دەیان کەس دەستبەسەر کران
مەرجەکانی ناردنی بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێمی کوردستان ئاشکرا کران
ئەمریکا مەرج بۆ عەلی زەیدی دادەنێت: دوورخستنەوەی لایەنەکانی سەر بە ئێران یان سزای دارایی قورس
گەرمترین ڕۆژی مانگی ئەیلوول بەڕێوەیە؛ کەشناسیی هەرێم پێشبینییە نوێیەکانی بڵاوکردەوە
تۆڕی هەواڵی ئێن بی سی: فەرماندە سەربازییەکانی ئەمریکا لەسەر ئەگەری هێرشکردنە سەر حوسییەکان دابەشبوون
بەڵگەنامەکان لەنێو ئاو و پوشدا شاردرابوونەوە؛ دەستەی دەستپاکی تۆڕێکی گەورەی گەندەڵی دەستگیرکرد
ئەردۆغان: کۆتایی بە شەڕی حوسییەکان و سعودیە دەهێنین
کۆمەڵەی پەنابەران: هەواڵی خنکانی کۆچبەرانی ڕاپەڕین لە دەریای ناوەڕاست ڕاست نییە
پێشنیازێک کارمەندانی بەرگری، ناوخۆ و دژەتیرۆر سەرپشک دەکات لە گۆڕینی میلاکەکەیان بۆ مەدەنی
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×