وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر ڕایگەیاند، بەهۆی ئەوەی لە شەوی ڕابردووەوە دوو جار ئاگر لە گوندی باغەمرەی شەهاب لە سنووری شارەدێی دارەتوو لە پارێزگای هەولێر کەوتووەتەوە زیاتر لە هەزار دۆنم پووش و پاوەن سووتاون، دەشڵێت، لە ٢٤ کاتژمێرى ڕابردوودا زیاتر لە ٢٠ حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لە پارێزگاکەمان هەبووە.
ئاوێنە: شاخەوان سەعید، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا سەبارەت حاڵەتەکانی ئاگرکەوتنەوە لە سنووری پارێزگای هەولێر بەم شێوەیە دوا.
شاخەوان سەعید، وتى، بەهۆی ئەوەی لە شەوی ڕابردووەوە دوو جار ئاگر لە گوندی باغەمرەی شەهاب لە سنووری شارەدێی دارەتوو لە پارێزگای هەولێر کەوتووەتەوە زیاتر لە هەزار دۆنم پووش و پاوەن سووتاون.
باسی لەوەشکرد، لە ٢٤ کاتژمێرى ڕابردوودا زیاتر لە ٢٠ حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لە پارێزگاکەمان هەبووە و پاش گەشتنى تیمەکانمان بە شێکی زۆرى ئاگرەکان بەبێ زیان کۆنتڕڵ کراون.
ئاماژەی بەوەشکرد، هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکەى شەوى ڕابردوو هەڵکردنی ئەو بایە خێرایە بووە، کە ناوچەکەی گرتووەتەوە.
لە کۆتایشدا ڕایگەیاند، زیانەکی ئاگرکەوتنەوەکەی سنووری دارەتوو تەنیا ماددین و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.