باوکی شەهید سورکێو کۆچی دوایی کرد
  2024-06-10       658       

کەمێک پێش ئێستا زاهید مەحمود باوکی شەهید سورکێو ناسراو بە شێخ زاهید، لە شاری سلێمانی بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

ئاوێنە: ناوبراو لە ساڵی 1949 لە گوندی زیۆمەری ناوچەی قەرەداغ لەدایکبووە و لە ساڵی 1962 بووەتە پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلول و تاوەکو ساڵی 1970 لە پێشمەرگایەتی بەردەوامبووە.

رۆژی 17ی شوباتی ساڵی 2011 لە سلێمانی خۆپیشاندانی هاوڵاتییان دەستیپێکرد و خۆپیشاندەران لەبەردەم لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان گردبوونەوە، دواتر گرژی کەوتە نێوان خۆپیشاندەران و پاسەوانانی بارەگاکە و بەوهۆیەشەوە 10 خۆپیشاندەر کوژران کە یەکێکیان سورکێوی کوڕی شێخ زاهید بوو، هاوکات ژمارەیەکی زۆری دیکەش بریندار بوون.

لەدوای رووداوەکە شێخ زاهید بەردەوام لە زۆرینەی گردبوونەوە و خۆپیشاندانەکاندا بەشداری دەکرد و سووربوو لەسەر ئەوەی ناوی بکوژی کوڕەکەی ئاشکرا بکرێت و دەستگیربکرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×