فڕۆكە جەنگییەکانى توركیا پێنج ماڵییان لە چوار گوندی سنوری قەزای ئامێدی بۆردومان كرد، بۆردومانەكە زیانێكی زۆری ماددیی لێكەوتۆتەوە، بەڵام تا ئێستا زیانە گیانییەكان نەزانراون.
ئاوێنە: بەگوێرەی میدیاكانی نزیك لە پەكەكە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردومانی چوار گوندییان لە بەری گارێ لە قەزای ئامێدی پارێزگای دهۆك كردوە.
ئاماژە بەوەشدراوە كە پێنج ماڵی ئەو گوندانە بەر بۆردومانەكانی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا كەوتون و زیانێكی زۆری ماددییان بەر كەوتوەو بەشێكیان بەتەوایی ڕوخاون، بەڵام تا ئێستا زیانە گیانییەكانی بۆردومانەكان نەزانراون.
بۆ بینینی دیمەنی شوێنەواری بۆردومانەكان لێرە كلیك بكە