دوای ئەوەی ئەمڕۆ یەكشەممە، لەڕێگەی هەژمارێكی نوێی ئیسنتاگرامەوە، پەیامێكی ڤیدیۆیی بێهزاد خوسرەوی بڵاوكرایەوە كە تێیدا دەڵێت، بە ویستی خۆی رادەستی ئێران بۆتەوەو لە ئێستادا ئازادكراوە. خانەوادەكەی بە رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاویان وتوە، بێهزاد خوسرەوی ئازاد نەكراوەو لە ئێستا لە دەستبەسەرگەی ئیتڵاعاتی سنەیەو لەژێر گوشاردا ناچار بە دانپێدانان و خوێندنەوەی ئەو پەیامە كراوە.
ئاوێنە: رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی، چەند رۆژێك لەدوای بڵاوبونەوەی هەواڵی رادەستكردنی بێهزاد خوسرەوی، چالاكوانی سیاسی كورد لە شاری سلێمانییەوە بە ئێران لەلایەن هێزەكانی ئاسایشەوە، لە ئێستادا هەژمارێكی ئیسنتاگرام بەناوی ئەوەوە دەستی بە چالاكی كردوەو ڤیدیۆیەكی "دانپێدانانی ناچاریی" ئەوی بڵاوكردۆتەوە.
رێكخراوەكە وتوشیەتی"بێهزاد خوسرەوی لەو ڤیدیۆیەدا كە تەنیا ئاسمان دیارەو شوێنی تۆماركردنی ڤیدیۆیەكە دیار نییە، بە جلوبەرگی هەمان ئەو كۆمپانیایەوە دەردەكەوێت كە لە سلێمانی كاری بۆ كردوەو دەڵێت، من مۆڵەتی مانەوە لە هەرێمی كوردستان عێراق نەبو و حزبی دیموكرات هیچ هاوكارییەكی نەكردم، بۆیە چومە لای هێزەكانی ئاسایش و داوام كرد بمگەڕێننەوە بۆ ئێران و ئەوان تا سەر سنور منیان هێناو لەوێ من خۆم چومەوە ئێران و ئێستا ئازادم."
رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، وتوشیەتی، ئەوان بۆ بەدواداچونی ئەو بابەتە پەیوەندییان بە خانەوادەی بێهزاد خوسرەوی كردوەو خانەوادەكەی وێڕای بەدرۆ خستنەوەو رەتكردنەوەی هەواڵی ئازادكردنی كوڕەكەیان، رایانگەیاند كە ئەو تا ئێستادا لە دەستبەسەرگەری فەرمانگەی ئیتڵاعاتی سنە دەستگیركراوە و ئەو دەزگا ئەمنییە لەژێر گوشاردا بێهزادیان ناچار بە خوێندنەوەی پەیامێكی ئامادەكراو و وێنەگرتنی كردوە.
رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە بەدواداچونەكەیدا ئاشكراشیكردوە كە ئەو هەژمارە نوێیەی ئینستاگرام كە لە نێوەڕۆی ئەمڕۆوە بە ناوی "بێهزاد خوسرەوی" دەستی بە چالاكی كردوە لەلایەن "فەرمانگەی ئیتڵاعاتی سنە"وە بەڕێوەدەبرێت و تاوەكو ئێستا نزیكەی 800 فاڵۆوەری هەیە كە لەسەدا 90ی ئەو فاڵۆوەرانە "فەیكن و كەسانێك كە ناوی فارسییەوە تازە هاتونەتە ناو ئەم تۆڕە كۆمەڵایەتییە."
رێكخراوەكە وتوشیەتی، بێهزاد خوسرەوی، چالاكوانی سیاسی 35 ساڵەی خەڵكی شاری سەقزی رۆژهەڵاتی كوردستان كە هاوكات ئەندامی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و بەڕەسمی تۆماركراو بوە لەلایەن كۆمسیۆنی باڵای پەنابەرانی سەربە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان، دو هەفتە لەمەبەر پاش بانگكردنی لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە دەستگیركراوەو بەبێ ئاگاداركردنەوەی خانەوادەكەی رۆژی شەممەی رابردو گەڕێندراوەتەوە بۆ ئێران و رادەستی فەرمانگەی ئیتڵاعاتی سنە كراوە.
لەدوای بڵاوبونەوەی هەواڵی رادەستكردنی بێهزاد بە ئێران، دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان لە رونكردنەوەیەكدا وتی، بێهزاد لەدوای دەستگیركردنی لە ناو بازاڕ، دەركەوتوە كە مۆڵەتی مانەوەی نییەو كاری سیاسیشی نەكردوەو لەسەر خواستی خۆی نێردراوەتەوە بۆ ئێران.
بەڵام رۆژێك دواتر ناوەندیی رێكخستنەكانی حزبی دیموكراتی كوردستان ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتی، بێهزاد خوسرەوی 10 ساڵە ئەندامی خزبەكەیانەو مۆڵەتی مانەوەشی هەبوە.
رێكخراوی هەنگاو وتوشیەتی، كاتی مۆڵەتی مانەوەی بێهزاد خوسرەوی كە كۆپیەكیان دەستكەوتوە، دەریدەخات كە ئەو لانیكەم تا سێ مانگی دیكە مۆڵەتی مانەوەی لە هەرێمی كوردستان هەبوەو پاش ئەوە دەبو بۆ درێژكردنەوەی مۆڵەتی مانەوەكەی رێكار بگرێتەبەر.
ئاوێنە: رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی، چەند رۆژێك لەدوای بڵاوبونەوەی هەواڵی رادەستكردنی بێهزاد خوسرەوی، چالاكوانی سیاسی كورد لە شاری سلێمانییەوە بە ئێران لەلایەن هێزەكانی ئاسایشەوە، لە ئێستادا هەژمارێكی ئیسنتاگرام بەناوی ئەوەوە دەستی بە چالاكی كردوەو ڤیدیۆیەكی "دانپێدانانی ناچاریی" ئەوی بڵاوكردۆتەوە.
رێكخراوەكە وتوشیەتی"بێهزاد خوسرەوی لەو ڤیدیۆیەدا كە تەنیا ئاسمان دیارەو شوێنی تۆماركردنی ڤیدیۆیەكە دیار نییە، بە جلوبەرگی هەمان ئەو كۆمپانیایەوە دەردەكەوێت كە لە سلێمانی كاری بۆ كردوەو دەڵێت، من مۆڵەتی مانەوە لە هەرێمی كوردستان عێراق نەبو و حزبی دیموكرات هیچ هاوكارییەكی نەكردم، بۆیە چومە لای هێزەكانی ئاسایش و داوام كرد بمگەڕێننەوە بۆ ئێران و ئەوان تا سەر سنور منیان هێناو لەوێ من خۆم چومەوە ئێران و ئێستا ئازادم."
رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، وتوشیەتی، ئەوان بۆ بەدواداچونی ئەو بابەتە پەیوەندییان بە خانەوادەی بێهزاد خوسرەوی كردوەو خانەوادەكەی وێڕای بەدرۆ خستنەوەو رەتكردنەوەی هەواڵی ئازادكردنی كوڕەكەیان، رایانگەیاند كە ئەو تا ئێستادا لە دەستبەسەرگەری فەرمانگەی ئیتڵاعاتی سنە دەستگیركراوە و ئەو دەزگا ئەمنییە لەژێر گوشاردا بێهزادیان ناچار بە خوێندنەوەی پەیامێكی ئامادەكراو و وێنەگرتنی كردوە.
رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە بەدواداچونەكەیدا ئاشكراشیكردوە كە ئەو هەژمارە نوێیەی ئینستاگرام كە لە نێوەڕۆی ئەمڕۆوە بە ناوی "بێهزاد خوسرەوی" دەستی بە چالاكی كردوە لەلایەن "فەرمانگەی ئیتڵاعاتی سنە"وە بەڕێوەدەبرێت و تاوەكو ئێستا نزیكەی 800 فاڵۆوەری هەیە كە لەسەدا 90ی ئەو فاڵۆوەرانە "فەیكن و كەسانێك كە ناوی فارسییەوە تازە هاتونەتە ناو ئەم تۆڕە كۆمەڵایەتییە."
رێكخراوەكە وتوشیەتی، بێهزاد خوسرەوی، چالاكوانی سیاسی 35 ساڵەی خەڵكی شاری سەقزی رۆژهەڵاتی كوردستان كە هاوكات ئەندامی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و بەڕەسمی تۆماركراو بوە لەلایەن كۆمسیۆنی باڵای پەنابەرانی سەربە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان، دو هەفتە لەمەبەر پاش بانگكردنی لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە دەستگیركراوەو بەبێ ئاگاداركردنەوەی خانەوادەكەی رۆژی شەممەی رابردو گەڕێندراوەتەوە بۆ ئێران و رادەستی فەرمانگەی ئیتڵاعاتی سنە كراوە.
لەدوای بڵاوبونەوەی هەواڵی رادەستكردنی بێهزاد بە ئێران، دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان لە رونكردنەوەیەكدا وتی، بێهزاد لەدوای دەستگیركردنی لە ناو بازاڕ، دەركەوتوە كە مۆڵەتی مانەوەی نییەو كاری سیاسیشی نەكردوەو لەسەر خواستی خۆی نێردراوەتەوە بۆ ئێران.
بەڵام رۆژێك دواتر ناوەندیی رێكخستنی حزبی دیموكراتی كوردستان ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتی، بێهزاد خوسرەوی 10 ساڵە ئەندامی خزبەكەیانەو مۆڵەتی مانەوەشی هەبوە.
رێكخراوی هەنگاو وتوشیەتی، كارتی مۆڵەتی مانەوەی بێهزاد خوسرەوی كە كۆپیەكیان دەستكەوتوە، دەریدەخات كە ئەو لانیكەم تا سێ مانگی دیكە مۆڵەتی مانەوەی لە هەرێمی كوردستان هەبوەو پاش ئەوە دەبو بۆ درێژكردنەوەی مۆڵەتی مانەوەكەی رێكار بگرێتەبەر.