شاخەوان عەبدوڵا: هەفتەی داهاتو موچەی فەرمانبەران لەلایەن بەغدا دەنێردرێت
  2024-09-17       513       
شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق

شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ئاشكرای دەكات، ئەگەر گرفتە تەكنیكییەكان چارەسەر بن هەفتەی داهاتو موچەیەکی فەرمانبەران لەلایەن بەغدا دەنێردرێت.

ئاوێنه‌: شاخەوان عەبدوڵا له‌چاوپێكه‌وتنێكی‌ ته‌له‌فیزیۆنیدا ڕایگه‌یاند، "ئەگەر هەردو لیژنەی تەكنیكیی هەرێمی كوردستان و عێراق گرفتە تەكنیكییەكانیان چارەسەر كردبێت، هەفتەی داهاتو موچە دەدرێت".

دوای‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ هەفتەی ڕابردوی ئەنجومەنی وزرای ئابوری حکومەتی  هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ، ئێستا دو لیژنەی تەكنیكی لەهەردولا سەرقاڵی چارەسەركردنی گرفتەکانن، بڕیارە هەفتەی داهاتو شاندێکی هەرێمی وکوردستان تایبەت بەپرسی موچە بچێتە بەغدا، لیستی موچە ڕادەستی وەزارەتی دارایی بکەن و دو ڕۆژ دواتر موچەی مانگی 8 بنێردرێت، بڕیارە لەماوەی دو هەفتەی دیکە دوای ناردنی موچەی مانگی 8، موچەی مانگی 9 بنێردریت.

به‌هۆی‌ ئه‌و كه‌موكوڕیانه‌ی‌ لەناو لیستی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستاندا هه‌یه‌، وه‌زاره‌تی‌ دارایی عێراق ماوەیەكی بەحكومەتی هەرێمی كوردستان داوە بۆ ئەوەی ئەو كه‌موكوریانه‌ چارەسەر بكات.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×