ئومێد خۆشناو: ئامادەکاری بۆ مەترسی لافاوی زستان کراوە
  2024-09-19       139       

پارێزگاری هەولێر دڵنیای دەداتە هاووڵاتییان کە ئامادەکاری بۆ مەترسییەکانی لافاوی زستان و وشکەساڵی وەرزی هاوین کراوە.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە دیوانی پارێزگاری هەولێر کۆبوونەوەیەکی فراوان لەگەڵ سەرجەم فەرمانگە و لایەنەکان بەڕێوە چوو، لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەی بێ ئاوی وەرزی هاوین لە هەولێر، لەگەڵ ئامادەکارییەکان تایبەت بە وەرزی زستان و باران و ڕێگری لەسەر مەترسی دروست بوونی لافاو.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو بەردی بناغەی چەند پرۆژەیەکی ستراتیجی لە هەولێر دانرا، لە ئاوی فریاگوزاری هەولێر و قوشتەپە، لە دروستکردنی بەنداو و دەستپێکردنەوەی پۆندەکان، هەموو ئەوانە پەیوەندییان بە ڕزگارکردنی هەولێر هەیە، هەر بۆیە لە هاوین و زستانی داهاتوو هەولێر بێگرفت دەبێت.

ئومێد خۆشناو ڕاشیگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا هەڵسەنگاندن بۆ جیاوازییەکانی هاوینی ئەمساڵ کرا بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×