دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە هەولێر "گەورەترین كارگەی دورستكردنی مۆبابل لە رۆژهەڵاتانی ناوەڕاست" دەستی بە بەرهەمهێنان كرد كە بە هاوكاری شارەزایانی چینی مانگانە 30 هەزار مۆبایل بەرهەمدەهێنێت.
ئاوێنە: دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ هەینی، لە راگەیەندراوێكدا وتی"لە ھەولێر گەورەترین کارگەی دروستکردنی مۆبایل لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەستی بە بەرھەمھێنان کرد" و محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەكەیان كارگەكەی بەرسەركردۆتەوە كە ناوی کارگەی ئینفینیکس-ەو تایبەتە بە دروستکردنی مۆبایل.
دەستەی وەبەرهێنان وتوشیەتی"کارگەکە بە یەکەم کارگەی بەرھەمھێنانی مۆبایلی زیرەک دادەنرێت لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا، کە بە ھاوکاری شارەزایانی چینی لە بواری تەکنەلۆژیا مانگانە 30 هەزار مۆبایل بەرھەم دێنن."
بەقسەی دەستەكە "کارگەکە دەیان ھەلی کاری ڕەخساندوە کە 97% دەستی کاری ناوخۆیین کە بەشێکیان کوردانی ئێزدی ڕزگاربوی دەستی داعشن."