دوو شه‌ممه‌, 19 ی ئایار , 2025
ئیسرائیل زاوایەکی حەسەن نەسروڵای لە دیمەشق کوشت
  2024-10-03       340       

روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، حەسەن جەعفەر زاوای حەسەن نەسروڵا، ئەمینداری پێشووی حیزبوڵا لە بۆردوومانێکی سوپای ئیسرائیل لە دیمەشق کوژرا.

ئاوێنه‌: بەگوێرەی روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، زاواکەی حەسەن نەسروڵا لە ناوچەی مەززە لە دیمەشق لە ئەنجامی بۆردوومانی فڕۆکەکانی ئیسرائیل لەگەڵ دوو کەسی دیکەدا کوژراوە.

پێشتر ئاژانسی هەواڵی سانای سووریا، لە زاری سەرچاوەیەکی سەربازیی وڵاتەکەیەوە دەربارەی هێرشەکە بڵاویکردەوە، سەرلە ئێوارەی ئەمڕۆ ئیسرائیل هێرشێکی کردووەتەسەر باڵەخانەیەکی گەڕەکی مەززەی دیمەشق و بەهۆیەوە سێ هاوڵاتی سڤیل کوژراون و سیانی دیکەش برینداربوون.

بەگوێرەی روانگەی سوورى بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە سەرەتای ئەمساڵەوە ئیسرائیل زیاترلە 60 هێرشی جیاجیای کردووەتەسەر خاکی سووریا، کە تێیدا بارەگا و کۆگای چەک و تەقەمەنی سەربە هێزەکانی سوپای سووریا و سوپای پاسداران و چەکدارانی حیزبوڵای لوبنانی کردووەتە ئامانج.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×