بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە دواى نیوەرۆ و ئێوارە لە ئەنجامى زیادبونى خێراى با ئەگەرى بەرزبونەوەى تۆز و خۆڵ هەیە و لەناوچە دەشتایەكانیش خۆڵبارین زیاتر، هەروەها پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە و سبەینێش ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ دوشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە دواى نیوەرۆ و ئێوارە لە ئەنجامى زیادبونى خێراى با ئەگەرى بەرزبونەوەى تۆز و خۆڵ هەیە و کاریگەرى ئەو تۆز و خۆڵە لە سەر هەندێ ناوچەى دەشتاى و ناوچەکراوەکان بەروى خێراى با زیاتر دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، مەوداى بینین لەنێوان 8 بۆ 9 كلیۆمەتر دەبێت، لە کاتى تۆزوخۆڵ کەم دەبێتەوە بۆ 6 بۆ 7 كلیۆمەتر، هەروەها پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە 2 بۆ 3 پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنی.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكەی كەشناسی هەرێم، سبەی سێشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما بە 1 بۆ 2 پلەی سیلیزی نزم دەبێتەوە، بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 36 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 35 پلەی سیلیزی
دهۆک : 34 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 38 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 36 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە :35 پلەی سیلیزی
سۆران : 34 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 24 پلەی سیلیزی