دژەتیرۆری كوردستان (سەربە پارتی)، رایگەیاند، ئەمڕۆ یەكشەممە، دو درۆنی بۆمبڕێژكراو لە سنوری هەولێر تێكشكێندران و خرانەخوارەوە.
ئاوێنە: دژەتیرۆری كوردستان، لە راگەیەندراوێكدا وتی، ئەمڕۆ یەکشەممە 22ی حوزەیرانی 2025، کاتژمێر 5:10 خولەكی ئێوارە، لە نزیک گوندی دارەبەنی سەر بە پارێزگای هەولێر، دو درۆنی بۆمبڕێژکراو تێکشکێندران و خرانە خوارەوە.
هێمای بۆ ئەوەش كردوە، خستنەخوارەوەی درۆنەكان، هیچ زیانێکی ماددی و گیانی لێ نەکەوتۆتەوە.
دژەتیرۆر لەبارەی ئەوەی درۆنەكان سەربە چ لایەنێك بون و كێ خستونییەتە خوارەوە، هیچ زانیارییەكی بڵاونەكردۆتەوە.