سوپای پاسداران و سوپای ئیسرائیل لەبارەی شەڕی ئەمڕۆ زانیاریی دەخەنەڕو
  2025-06-22       463       

ئێران دەڵێت، هێزە چەكدارەكانی وڵاتەكەی چوار درۆنی ئیرانیان لەباشوری ئێران خستونەتە خوارەوەو سوپای ئیسرائیلیش دەڵێت، كارگەیەكی بەرهەمهێنانی بزوێنەری موشەكیان لە باكوری ئێران كردۆتە ئامانج.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی ئیدارەدانی قەیران لە پارێزگای فارس (شیراز)، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، رایگەیاند، هێزە چەكدارەكانی وڵات لە ئاسمانی شیراز توانیویانە چوار درۆنی ئیسرائیل بخەنە خوارەوە.

هاوكات سوپای ئیسرائیل لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی، سوپاكەیان ئەمڕۆ یەكشەممە، كارگەیەكی بەرهەمهێنانی بزوێنەری موشەكیان لە ناوچەی شاهرود لە باكوری ئێران كردۆتە ئامانج كە سەربە سوپای پاسدارانە.

سوپای ئیسرائیل رایگەیاندوە، لە ھێرشەكەدا كەرەستەو مەكینەكانی كارگەكە لەناوبراون.

هەر ئەمڕۆ سوپای پاسداران رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشێكی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر پێگەیەكی سوپاكەیان لە پارێزگای زەنجان سێ سەربازییان كوژراون.

لەلایەكی دیكەوە جێگری پارێزگاری بوشەهر رایگەیاند، پاشنیوەرۆی ئەمڕۆ، ئیسرائیل هێرشی كردۆتە سەر دو پێگەی سەربازی لە پارێزگاكەو بۆردومانی كردون بەڵام زیانی هێرشەكە نەزانراون.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×