تەقینەوەیەك لەنێو كەنیسەیەكی دیمەشق دەیان كوژراو و برینداری لێكەوتەوە
  2025-06-22       180       

ئەمڕۆ یەكشەممە، تەقینەوەیەك لەنێو كەنیسەی مار ئیلیاس لە دیمەشقی پایتەختی سوریا رویداو دەیان كوژراو و برینداری لێكەوتەوە.

ئاوێنە: وەزارەتی ناوخۆی سوریا لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، خۆكوژێكی سەربە رێكخراوی داعس چۆتە ناو كەنیسەی مار ئیلیاس لە گەڕەكی "دویلەعە"ی دیمەشقی پایتەخت و تەقەی كردوەو پاشان خۆی تەقاندۆتەوە كە پشتێنی بۆمبڕێژكراوی بەستوە.

هاوكات وەزارەتی تەندروستی سوریا رایگەیاند، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان لە تەقینەوەكەدا 13 كەس كوژراون و 53ی دیكەش برینداربون.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×