2025-06-22   466     
سەرۆكی ڕەوتی هەڵوێست ئاشكرایكرد، ئێستاش ڕۆژانە نزیكەی 300 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدێتو داهاتەكەی بۆ خەزێنەی گشتیی سفرە، دەڵێت، "ڕاگرتنی نەوت لەقازانجی پارتییەو گورزی گەورە بەر یەكێتیی كەوتوە".
ئاوێنە: عەلی حەمە ساڵح سەرۆكی ڕەوتی هەڵوێست، لەئەكاونتی تایبەتی خۆی لەفەیسبوك نوسیویهتى، "ڕاگرتنی نەوت قازانجی پارتیو گورزی گەورە بۆ یەکێتییو وەک هەمیشە هیچ بۆ خەڵکە".
دهشڵێت، "بەرهەمهێنانی نەوت بەردەوامە، ڕۆژانە نزیکەی (300 هەزار) بەرمیل نەوت بەرهەمدێتو داهاتی بۆ خەزێنەی گشتیی سفرە!".
لەدرێژەی نوسینەكەیدا دەڵێت، " یەکێتیی؛ گورزی بەرکەوتو دەماری سەرەکی پارە پەیداکردنی بچڕا، خەتی ئێران؛ پێشتر کە بەرهەمە نەوتیەکانو نەوت دەڕۆیشت، یەکێتیی مانگانە نزیکەی (40 بۆ 50 ملیۆن) دۆلاری بەسێ ڕێگه دەستدەکەوت".
وهكو عهلى حهمهساڵح باسیكردوه، ڕێگهى یەکهم، هەر تانکەرێک دەچوە سنوری یەکێتیی (500 دۆلار)ی سەرانە دەدا، ڕێگهى دوهم، هەر تانکەرێک دەچوە دەرەوە (ههزارو 400 دۆلار)ی بەناوی مەنەفێست وەردەگرت، ڕێگهى سێیهمیش، لەقازانجدا لەگەڵ ئەو کۆمپانیا سەرەکیانەدا هاوبەش بوو؛ کە ڕۆژانە نزیکەی (15 هەزار) بەرمیل نەوتی خاویان بەنزیکەی (30 دۆلار) بۆ هەر بەرمیلێک لەحکومەتی هەرێم وەردەگرت".
لەبارەی قازانجی پارتیشەوە، ئاشكرایكردوه، "پارتی؛ لەقازانج بەردەوامە، خەتی تورکیا بۆ هەناردەکردنی بەرهەمی نەوت بەردەوامە، سێ کۆمپانیای سەرەکی نەوتی خاویان پێدەدرێت بەنزیکەی 30 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک (کارو لاناس، بەشە گەورەکە بۆ بزنس یونیکۆرە)، کەسێکیش سەرپەرشتی بردنە دەرەوەی بەخەتی تورکیا دەکات ناوی ڕەمەزانە".
ئهوهشى ڕاگهیاندوه، "قازانجی پرۆسەی نەوتی مانگانە بۆ کۆمپانیاکان لەسنوری هەولێر نزیکەی (200 ملیۆن) دۆلارە، نرخی ئەمڕۆی نەوت لەبازاڕدا، ئەم سێ کێڵگە بەنمونە: خورمەڵە بۆ هەر تەنێک 230 دۆلار، تاوکێ بۆ هەر تەنێک 224 دۆلار، شێخان بۆ هەر تەنێک 200 دۆلار".