بۆ پشتیوانی لەمانگرتووان، دوکان‌و بازاڕی سلێمانی داخران
  2025-02-11       564       

کاتژمێر ١١ ی پێشنیوەرۆ وەک پاڵپشتییەک بۆ مانگرتووان دوکان و بازار لەناو شاری سلێمانی داخران.

ئاوێنە: وەک پاڵپشتی خەڵکی سلێمانی بەگشتی‌و بازاڕو کاسبکارانی سلێمانی بەتایبەتی، کاتژمێر ١١ ی پێشنیوەڕۆ بۆ ماوەی یەک کاتژمێر دوکان و بازاڕیان داخست.

ئەوە لە کاتێکدایە کە هەر ئەمڕۆ چوار لە مانگرتوان لەبەر خراپی دۆخی تەندروستیان بەپەلە گەیەندرانە نەخۆشخانە.

بڕیاریشە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەممە کۆبوونەوەیەکی جەماوەری گەورە بۆ پاڵپشتی مانگرتووان لە شوێنێ مانگرتووەکان لە بناری چیای گۆیژە لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان سازبکرێت، کە ئەمڕۆ ١٥ رۆژە مانیان لەخواردن گرتووە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×