"هەسەدە لەبارەی تێکەڵکردنی هێزەکانیان لەگەڵ  سوپای سوریا بڕیاری دا"
  2025-02-18       833       

 کەناڵی"الحدث" لەزاری پەیامنێرەكەی لە رۆژئاوای كوردستان بڵاویكردەوە، لە کاتێکدا هێشتا دانوستان لە نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و ئیدارەی سیاسی نوێی دیمەشق بەردەوامە، بەمەبەستی گەیشتن بە چارەسەرێک کە هەردوولا پێی رازیبن، رێککەوتن كراوە لەسەر ئەوەی هێزەکانی هەسەدە تێكەڵاوی سوپای نوێی سوریا بكرێت، لەگەڵ گەڕاندنەوەی دامودەزگاکانی حکومەت بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیدارەی خۆسەری.

ئاوێنە: کەناڵی"الحدث" ئاماژەی بەوەشکردوە، لە کۆبوونەوەکەدا داوا ئەحمەد شەرع  سەرۆک کۆماری قۆناغی راگوزەری سوریا کراوە، سەردانی ڕۆژئاوای کوردستان بکات و ئاستی هەماهەنگی نێوان هەردوولا بەرز بکاتەوە و ئاوارەکان لە هەموو کەمپەکانەوە بۆ شار و ناوچەکان و گوندەکانیان بگەڕێننەوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×