شه‌ممه‌, 17 ی ئایار , 2025
قائیمقامیەتی سلێمانی لەبارەی قەدەغەکردنی کڕین‌و فرۆشتنی ئاژەڵ بڕیاریدا
  2025-05-03       273       

بەمەبەستی رێگریکردن لەبڵاوبونەوەی نەخۆشی تای خوێنبەربون، قائیمقامیەتی سلێمانی بڕیاریدا جگە مەیدانی ئاژەڵی شارەکە، لە هیچ شوێنێکی دیکەی سلێمانی مامەڵەی کڕین و فرۆشتن بە ئاژەڵان نەکرێت، دەشڵێت" بڕیارەکە لەجەژنی قوربانیشدا جێبەجێ دەکرێت ".

قائیمقامیەتی سلێمانی لەڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" لەئێستادا تیم‌و یەکەی پێویستمان دروستکردوە، بۆئەوەی بەبەردەوامی چاودێری و سەردانی مەیدانی ئاژەڵفرۆشان بکەن‌و پشکنین بۆ ئاژەڵەکان بکرێت ".

بەپێی وتەی قائیمقامیەتی سلێمانی، ئەم بریارە لەپێناو پاراستنی هاوڵاتیان دراوەو لە جەژنی قوربانیشدا جێبەجێدەکرێت.

هاوکات، ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی باسی لەوەکرد،" بەهاوکاری لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆمەڵێک ڕێوشوێنمان گرتوەتەبەر،  خۆشبەختانە تائێستا لە سلێمانی هیچ حاڵەتێکی تای خوێنبەربون تۆمارنەکراوە ".

ئەمەش لەکاتێکدایە،  دوێنێ هەینی، یەکەم حاڵەتی توشبون بە نەخۆشی تای خوێنبەربون لە قەزای کۆیە تۆمارکرا، بەهۆیەوە کوشتارگەی قەزاکە داخرا.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×