بۆ ناردنی موچەی مانگی پێنج پێش جەژن داوایەک لە هەرێم دەکرێت
  2025-05-14       2684       

زەیا موحسین، ئابوریناسی عێراقی، راگەیاند، ناردنی مووچەی مانگی نیسان مووچە خۆرانی هەرێم، لەسەرداوای سودانی بووە وتەیف سامی ناچاربووە ڕەزامەندی بدات".

ئاوێنە: وتیشی، "عێراق سەرقاڵە بە گۆنگرەی لووتەکەی عەرەبی ونایەوێت هیچ بابەتێک ببێت هۆکار بۆ درووستکردنی ئالۆزی سیاسی ناوخۆیی لەم کاتدا".

بەگوێرەی موحسین، "بەپێی زانیارییەکان، ئەگەر، حکومەتی هەرێم بۆ ئەم مانگە بێتە ژێر داواکارییەکانی وەزارەتی دارایی عێراق وبشکی راستەقینەی داهاتە نانەوتییەکان ڕادەستی بەغدا بکات، ئەوا پێشبینی دەکرێت مووچە ئەم مانگە پێش هاتنی جەژن قوربان ڕەوانە بکرێت". 

 ئەو ئابوریناسە عێراقییە وتیشی،" بەشێکی زۆری کێشەکانی ناو لیستی مووچە هەرێم کە لەماوەکانی ڕابردوودا بوونی هەبوو چارەسەرکراون وئەوەی ماوە شتێکی زۆر کەمە و نابێتە بیانوو بۆ نەناردنی مووچە".

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×