وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: ئێران زۆر بە ترسنۆکانە هێرش ئەنجام دەدات
  2025-06-16       182       

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل بڵاوی کردەوە، ئێران زۆر بە ترسنۆکانە هێرش ئەنجام دەدات و بە مەبەست هاووڵاتییانی مەدەنیمان دەکاتە ئامانج، دەبێت بە زوویی دانیشتووانی تاران باجی هێرشەکانی ئێران بدەن.

ئاوێنە: یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل سەبارەت بە هێرشەکانیان لەگەڵ ئێراندا لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بەم شێوەیە زانیاری بڵاوکردەوە، ئێران زۆر بە ترسنۆکانە هێرش ئەنجام دەدات و بە مەبەست هاووڵاتییانی مەدەنیمان دەکاتە ئامانج، دەبێت بە زوویی دانیشتووانی تاران باجی هێرشەکانی ئێران بدەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێران دەیەوێت بە هەر شێوەیەک بێت ڕێگریی لە هێرشەکانی ئیسرائیل بکات، بەڵام بە هیچ شێوەیەک ناتوانێت ئێمە ڕابگرێت و هێرشەکانمان بۆسەر ئێران درێژەی دەبێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە، ڕۆژی ١٣ـی ئەم مانگە ئیسرائیل لە ڕێگەی دەیان مووشەک و فڕۆکەی جەنگییەوە هێرشی كردە سەر ئێران و پێگە سەربازیی و ئەتۆمییەکانی لە سەرتاسەری ئێران کردە ئامانج، لە ئەنجامدا نزیکەی بەرپرسی باڵای ئەمنیی و سەربازیی و زانای ئەتۆمی ئەو وڵاتە كوژران.

جێگای ئاماژەیە، لە وەڵامی هێرشەكانی ئیسرائیل سوپای پاسداران ئۆپەراسیۆنی “بەڵێنی ڕاستی٣”ـیان ڕاگەیاند و لە ڕێگەی زنجیرەیەك هێرشی مووشەکی دەیان شوێنیان لە ئیسرائیل کردە ئامانج.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×