وەزارەتى تەندروستیى ئێران، رایگەیاند، بەهۆى هێرشەکانى ئیسرائیلەوە، لەناو خاکى ئێراندا 224 کەس کوژراون و زیاتر لە هەزار و 200 کەسیش برینداربوون.
ئاوێنە: وەزارەتى تەندروستیى ئێران، لە راگەیەندراوێکدا ئامارى 65 کاتژمێرى رابردووى بۆردوومانەکانى ئیسرائیلى بۆسەر وڵاتەکەى بڵاوکردەوە و ئاماژەى بەوەکردووە، "لەو ماوەیەدا 224 کەس شەهیدبوون و هەزار و 277 کەسى دیکەش لە نەخۆشخانەکانى زانکۆکانى وڵاتەکەیان چارەسەریان بۆکراوە، کە زیاتر لە 90%یان کەسانى سڤیلن".
ئاماژەى بەوەشکردووە، 522 کەس لە بریندارەکان لە پاش وەرگرتنی چارەسەرى پزیشکی نەخۆشخانەیان بەجێهێشتووە.
هەروەها بەگوێرەى هەواڵى میدیاکانى ئیسرائیل، بەهۆى وەڵامەکانى ئێران بۆسەر ناوچەکانى ئیسرائیل، بەلایەنى کەمەوە 13 هاوڵاتیى ئیسرائیلى کوژراون و 380 کەسى دیکەش برینداربوون.