ئەلێکس فایڤەر وتەبێژی کۆشکی سپی ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە کە باس لەوەدەکەن، ئەمریکا هێرش بۆسەر ئێران دەستپێدەکاتو ڕایگەیاند، ئەمریکا "پابەندە بەهەڵوێستی بەرگرییەوە" لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ئاوێنە: ئەلێکس فایڤەر لەتۆڕی کۆمەڵایەتی خۆی ئێکس ڕایگەیاند، "هێزەکانی ئەمریکا دۆخی بەرگریی خۆیان دەپارێزنو ئەوەش نەگۆڕاوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە بەرگریی لەبەرژەوەندییەکانی ئەمریکا دەکەین.
پێشتر پێت هێگسێس وەزیری بەرگریی ئەمریکا لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نوسیبوی، "بڕیاریداوە، هێزی زیاتری وڵاتەکەی ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات".
ئاماژەی بەوەشکرد، پاراستنی هێزەکانی ئەمریکا لەناوچەکە، کاری لەپێشینەی وڵاتەکەیەتی، بەجێگیرکردنی هێزی زیاتر توانای بەرگریی هێزەکانی لەناوچەکە زیاتر دەبێتو هاوکات توانای هێزەکانی ئەمریکا لەناوچەکە بەشێوەیەکی کارا ڕێکدەخەنەوە.
ئەم هەنگاوەی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لەکاتێکدایە، شەڕو ئاڵۆزییەکانی ئیسرائیلو ئێران ڕوو لەههڵكشانه.
ئاژانسی ڕۆیتەرز زانیاریی نوێی لەسەر جوڵەی هێزەکانی ئەمریکا بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاوکردوەتەوەو ئاماژەیداوە، ژمارەیەکی زۆر لەفڕۆکەی سەربازی هەڵگری سوتەمەنیو چەند کەشتییەکی فڕۆکەهەڵگری بۆ ناوچەکە بەڕێکردوە.
کەناڵی تەلەفزیۆنی هەواڵی ئەی بی سی لەزاری بەرپرسێکی ئەمریکیهوه بڵاویکردوەتەوە، ئەگەرى هەیە هێزی زیاتری دەریایی بەپشتیوانی کەشتی موشەکهاوێژ ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکرێت.