پیت هێگسیت، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، واشنتن له‌گه‌ڵ ئێران به‌دوای چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی قه‌یرانه‌كاندایه، جه‌ختیشیكرده‌وه كه سیاسه‌تی وڵاته‌كه‌ی له ناوچه‌كه به‌رگرییه و هیچ نیازێكی نییه هێرش بكاته سه‌ر تاران.
ئاوێنە: پیت هێگسیت له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی فۆكس نیوز رایگه‌یاند، ئێمه هه‌ڵوێستی به‌رگریكارانه له ناوچه‌كه‌دا ده‌گرینه‌به‌ر، هه‌روه‌ها به‌دوای ڕێككه‌وتنێكی ئاشتیانه‌دا ده‌گه‌ڕێین، هیوادارین ئه‌وه ڕوبدات، "ئێمه وریایی و ئاماده‌یی خۆمان ده‌پارێزین، ئه‌ركی سه‌ره‌كیمان پاراستنی كارمه‌ندان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمانه له ناوچه‌كه‌دا".
ئه‌م وتانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا دوای ئه‌وه هات كه سی ئێن ئێن له زاری به‌رپرسێكی كۆشكی سپییه‌وه بڵاویكرده‌وه، بانگه‌وازه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا كه تێیدا داوای له ئێرانییه‌كان كردوه "ده‌ستبه‌جێ تاران چۆڵ بكه‌ن"، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی پێویستی به‌په‌له‌یه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانوستانه‌كان.
پیت هێگسیت ڕونیكرده‌وه، "تره‌مپ هێشتا ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ ئێران سه‌باره‌ت به به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی بگاته ڕێككه‌وتن و هه‌ڵوێستی سه‌رۆك تره‌مپ له‌م باره‌یه‌وه نه‌گۆڕاوه".
ئاشكراشیكردوه، "كاری من وه‌ك وه‌زیری به‌رگری ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی ئه‌مریكییه‌كان و دڵنیابونه له‌وه‌ی كه پێگه‌ی به‌هێزمان هه‌یه بۆ جێبه‌جێكردنی مه‌رجه‌كانی ڕێككه‌وتنه‌كه".