ئیسرائیل بۆ خامنەیی: چارەنووست وەک سەدام حسێن دەبێت
  2025-06-17       309       

وەزیری بەرگری ئیسرائیل هەڕەشەی ڕاستەوخۆی ئاراستەی عەلی خامنەیی ڕابەری باڵای ئێران کرد و هۆشداریشیدا لە "چارەنوسێکی هاوشێوە"ی سەدام حوسێن، سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق دەبێت ئەگەر تاران بەردەوام بێت لە بەئامانجگرتنی هاوڵاتیانی مەدەنی ئیسرائیل.

ئاوێنە: لە میانەی هەڵسەنگاندنێکی ئەمنیدا کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لەگەڵ فەرماندە باڵاکانی سەربازی ئیسرائیل بەڕێوەچوو، ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن نووسینگەکەیەوە بڵاوکرایەوە، وتی: دیکتاتۆری ئێران ئاگادار دەکەمەوە لە بەردەوامبوون لە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ و هەڵدانی موشەک بۆ سەر هاوڵاتیانی مەدەنی لە ئیسرائیل.

وەزیرى بەرگرى ئیسرائیل زیادی کرد: باشترە بۆی چارەنووسی دیکتاتۆر لە وڵاتی دراوسێی ئێران لەبیر بکات، کە هەمان ڕێگای لە دژی دەوڵەتی ئیسرائیل هەڵبژاردووە، بە ئاماژەدان بە سەدام حسێن کە لە کاتی لەشکرکێشی ئەمریکا بۆ سەر عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣ ڕووخێنرا.

ناوبراو ئەوەەشى خستەڕوو ئەمڕۆش بەردەوام دەبین لە لێدانی ئامانجەکانی سەر بە ڕێژیم و دامەزراوەی سەربازی لە تاران، هەروەک چۆن دوێنێ لە دژی دامەزراوەکانى  پەخش و تەلەفزیۆنى پڕوپاگەندە و هاندانی ڕێژیممان کرد.

شەڕی ئێران و ئیسرائیل پێی ناوەتە رۆژی پێنجەمەوە و هەردوولا هێرش دەکەنە سەر یەکدی. لە شەوی چوارەمدا هەردوولا بە مووشەک و فڕۆکە هێرشیان کرد، بەڵام زیانەکانی دیار نین.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×