وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئهمڕۆ چوارشەممە وەڵامی لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای دایهوه سەبارەت بە بەئامانجگرتنی عهلی خامنەیی، رێبهری باڵای ئێران و بە قسەکانی ترەمپ بە "تاوانێکی گەورەی جەنگ" ناوی برد.
ئاوێنە: ئیسماعیل بهقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەیەکدا بڵاویكردهوه، "ئێمە ڕێبازی دیپلۆماسیمان پەیڕەو دەکرد، ئەو لایهنه شەڕی دەستپێکرد ئیسرائیل بو بە پاڵپشتی ئەمریکا، پڕۆسەی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا بەهۆی دەستدرێژی ئیسرائیلەوە وەستا".
ئاماژهی بهوهشكردوه، "کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەبێت بۆ ڕوبەڕوبونەوەی بۆردومانی ئیسڕائیل بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانمان هەنگاو بنێت، هەوڵدەدەین"، دڵنیایدا لهوهی كه ڕێوشوێنی پێویست بگرینەبەر بۆ پاراستنی هاوڵاتیانمان لە هەر تیشکدانەوەیەک".
بهقایی ڕونیكردهوه، "هەڵوێستی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەمان نابەرپرسانەیه و کردەوەکانی ئیسرائیل دژی بەرنامە ئەتۆمییەکەمان نایاسایین و کاردانەوەی جددی هەیە".
ئهوهشی وت، "دەبێت بە تواناکانی خۆمان بەرگری لە خۆمان بکەین، هەروەها دەزانین چۆن بەرگری لە خۆمان بکەین"، جەختیشی کردەوە کە "وڵاتانی ناوچەکە درکیان پێوە دەکەن کە ئیسرائیل بەهیچ سنورێک ناوەستێت و هەوڵی ئەوە دەدات ئاگر لە هەمو ناوچەکە بگرێت".