بانکی جیهانی: ئابوری تورکیا لەمساڵدا بەهیچ شێوەیەک بەرەو پێشچونی بەخۆوە نەبینیووە
  2019-11-06       1140       
بانکی جیهانی ، ڕاپۆرتێکی دەربارەی دۆخی ئابوری تورکیا بڵاو کردووەتەوە، لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە لە ڕوی ئابوریەوە تورکیا لەمساڵدا بەهیچ شێوەیەک بەرەو پێشچونی بەخۆوە نەبینیوە و لە ساڵی داهاتوشدا بە ڕێژەی ٪٣ بەرەو پێش  دەچێت.

ئاوێنه‌: بەپێی هەواڵێکی ڕۆیتەرز بەرەوپێشچونی ئابوری تورکیا لەمساڵدا وەستانێکی زۆری بەخۆوە بینیووە ئەگەر حکومەتی تورکیا بیەوێت ئەم دۆخە بەرەوپێشەوە بەرێت و لەڕوی ئابوریەوە بیەوێت جارێکی تر وڵاتەکەی هەڵبستێنێتەوە ئەوا پێویستە بتوانێت جارێکی تر متمانەی وەبەرهێنەرە جیهانیەکان بەدەست بهێنێتەوە.

لە ڕاپۆرتەکەدا باس لەوە کراوە لە ڕوی ئابوریەوە تورکیا بە بەراورد لەگەڵ ساڵی پاردا هیچ گۆڕانکاریەکی بەسەردا نەهاتووە، چونکە لە ڕوی گەورەبونی ئابوریەوە لە ساڵی پاریشدا تورکیا هیچ بەرەو پێشەوە نەچووە، بەپێی داتاکان وا چاوەڕوان دەکرێت لە ساڵی ٢٠٢٠ ئەم ڕێژەیە تەنها بە ڕێژەی ٪٣ زیاد بکات، ئەمەش بەندە بە هەڵوێستی حکومەتی تورکیاوە ئەگەر دۆخەکە وەک ئێستە بێت و هیچ هەوڵێکی ئەرێنی نەدەن ئەوا هیچ گۆڕانکاریەک بەسەر ئابوری تورکیادا نایەت.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە بەپێی داتاکان چاوەڕوان دەکرێت لە ساڵی ٢٠٢١ ڕێژەی گه‌شه‌كردنی ئابوری لە تورکیادا ٪٤ بێت.

لە ڕاپۆرتەکەدا باس لەوە کراوە گەورەترین زەرەر بە هاوڵاتیانی هەژار کەوتووە لە تورکیادا چونکە کارەکنیان ڕووی لە کەمبون کردووە، هەروەها کەرتی بنیاتنان و کوشتوکاڵ گەورەترین زەرەریان پێ گەیشتووە، لە ڕاپۆرتەکەدا باس لەوە کراوە کە ڕێژەی بێ کاری لە تورکیادا بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە، ئەم ڕێژەیەش بە بەردەوامی لە زیاد بوندایە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×