2019-12-05   2021     
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ڕایگەیاند، ''ئەگەرچی لە سەر چەند پرسێک لەگەڵ هاوتا تورکەکانیان هاوڕان بەڵام له‌باره‌ی پێناسی تیرۆر ناكۆكن چونکە فەڕەنسا بە هیچ شێوەیێک په‌یه‌ده و یه‌په‌گه به تیرۆریست ناناسێنن''.
ئاوێنه: ئیمانویل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا له په‌راوێزی لووتكه‌ی ناتۆ كه له شاری له‌نده‌ن به‌ڕێوه چوو ڕایگه‌یاند، ''ئێمه له‌سه‌ر ناساندنی په‌یه‌ده و یه‌په‌گه به رێكخراوی تیرۆریستی له‌گه‌ڵ توركیا ناكۆكین، چوونكه وه‌ک ئاماژه‌ی پێدا، فه‌ره‌نسا ئه‌وه‌ی به دوژمنی سه‌ره‌كی سه‌یریان ده‌كات، رێكخراوه توندڕه‌و و تیرۆریستییه‌كانن، به تایبه‌ت رێكخراوه‌كانی داعش و قاعیده''.
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، له‌كاتێكدا توركیا ئه‌ندامێكی هاوپه‌یمانی ناتۆیه، كڕینی چه‌كی ڕووسی له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه له‌گه‌ڵ سیسته‌می ناتۆ ناگونجێت.
ماكرۆن وتیشی: ''هه‌رچه‌نده ئێمه وه‌ك دوژمن سه‌یری ڕووسیا ناكه‌ین، به‌ڵام له هه‌ندێك شوێن به هه‌ڕه‌شه ده‌یبینین''.