كونسوڵی توركیا: خوازیاری پتەوكردنی پەیوەندییە بازرگانییەكانمانین لەگەڵ هەرێم
  2019-12-08       886       

هاكان كاراچای، كونسوڵی گشتی توركیا لە هەرێمی كوردستان رایگەیاند، خوازیاری بەهێزكردن و پتەوكردنی پەیوەندییە بازرگانییەكانیان لەگەڵ هەرێمی كوردستان و عێراق ولەو چوارچێوەشدا درێژە بە کارەكانیان دەدەن.

ئاوێنە: هاوكان كاراچای، ئەمڕۆ یەكشەممە، لەلێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی رەسمی وڵاتەكەی، رایگەیاند، سەردانەكەی ئەم دواییەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا کاریگەری ئەرێنیی لەسەر پەیوەندییەکان هەیە و ئاشکرایشی كرد کە یەکێک لە خاڵە گرنگەکانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و تورکیا پەیوەندی بازرگانییە.

وتیشی"هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا دەرگایەکە بۆ کرانەوە لەگەڵ عێراق لە پەیوەندی بازرگانیدا، وەک تورکیا هەم لەگەڵ هەرێمی کوردستان و هەم لەگەڵ تەواوی عێراق ئارەزوی بەهێزکردن و پتەوکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکان دەکەین، لەو چوارچێوەشدا درێژە بە کار و دیدارەکانمان دەدەین."

هاکان کاراچای وتیشی"بەپێی ئەو جوگرافیایەی تورکیا هەیەتی لە روی بازرگانییەوە لە بەرژەوەندی تەواوی وڵاتانی دراوسێیدایە، هیوادارین کرانەوەی بەندەری ئیسکەندەرۆن سود بە پەیوەندییە بازرگانییەکان بگەیەنێت."

كونسوڵی توركیا ئەوەشی خستەڕو"بێگومان وەکو تورکیا لەگەڵ هەرێمی کوردستان یەکێک لەخاڵە گرنگەکانی پەیوەندییەکانمان، پەیوەندیی بازرگانییە لە پێناو بەهێزکردنی بازرگانیمان هەروەها ئاسانکاری لە بازرگانی و باشترکردنی زەمینەی وەبەرهێنان دیدار لەگەڵ هاوبەرامبەرەکانمان ئەنجام دەدەین، هیوادارین جاروبار ئەو بەربەستە تەکنیکیانەی تەگەرە لەسەر بازرگانی و وەبەرهێنان دروست دەکەن هەڵبگیرێن و کەشێکی دۆستایەتی لە بازرگانیدا بڕەخسێندرێت".

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×