2020-01-18   4884     
ئا: لوقمان غه‌فور
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا ئه‌مڕۆ 17ی جێنیوه‌ری رایگه‌یاند كه به‌پێی راپۆرتێكی ئێران له‌و كاته‌ی كه فرۆكه ئۆكرانییه‌كه كه‌وتۆته خواره‌وه، چه‌ند فرۆكه‌یه‌كی ئێف – 35 له‌ناو خاكی ئێران-دا بوون.
به‌پێی راپۆرتێكی ده‌یلی ستار، ئێران، له‌سه‌ر زاری سێرجی لاڤارۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا، دانیبه‌وه‌داناوه، له‌وكاته‌ی ئێران فرۆكه ئۆكرانییه‌كه‌ی به مووشه‌كی زه‌مینی خراوه‌ته خواره‌وه، نائارام بووه له‌وه‌ی كه زیاتر له 6 فرۆكه‌ی ئیف – 35 له‌ناو خاكی ئێران به‌بێ هیچ به‌رگرییه‌ك هاتووچۆیان كردووه. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا وتوویه‌تی: "هه‌رچه‌نده ئه‌م زانیارییانه نه‌سه‌لمێنراوه به‌ڵام ئه‌گه‌ری تێده‌چێت".
سه‌عات 6:12 سه‌رله‌به‌یانی رۆژی 8ی جێنیوه‌ری فرۆكه‌ی بیۆنگ 737 له فرۆكه‌خانه‌ی ئیمام خومه‌ینییه‌وه به 176 سه‌رنشینه‌وه كه 9 كه‌سیان تیمی فرۆكه‌كه‌ن و كه‌وته‌خواره‌وه و تێكڕای كه‌سه‌كانی نێو فرۆكه‌كه گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی ئه‌م فرۆكه‌یه‌ی هێڵی ئاسمانی ئۆكرانیا، قه‌یرانێكی قووڵی تووشی كاریه‌ده‌ستدانی ئێران كردووه كه بووه هۆی ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانی گه‌وره له تاران له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا.
هه‌رچه‌نده رۆژی 9ی جێنیوه‌ری گۆڤاری نیوزویك راپۆرتێكی بڵاوكرده‌وه كه ئه‌و فرۆكه ئۆكرانییه‌ی رۆژی 8ی جێنیوه‌ری كه‌وته‌خواره‌وه و 176 سه‌رنشینی تێدا گیانی له‌ده‌ستدا به‌هۆی لێدان به مووشه‌كه‌وه بووه. به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی نیوزویك فرۆكه ئۆكرانییه‌كه به‌هۆی لێدانی مووشه‌كی زه‌مینی (TOR-M1) ی دروستكراوی روسی خراوه‌ته خواره‌وه كه سیستمێكی مووشه‌كی به‌رگری كورت مودایه كه فرۆكه‌ی بێ فرۆكه‌وان و كۆپته‌ر توانی ده‌قاندنی هه‌یه و له‌سیستمی ناتۆدا به (Gauntlet) تۆماركراوه.
سه‌عات 6:12 سه‌رله‌به‌یانی رۆژی 8ی جێنیوه‌ری فرۆكه‌ی بیۆنگ 737 له فرۆكه‌خانه‌ی ئیمام خومه‌ینییه‌وه به 176 سه‌رنشینه‌وه كه 9 كه‌سیان تیمی فرۆكه‌كه‌ن و كه‌وته‌خواره‌وه و تێكڕای كه‌سه‌كانی نێو فرۆكه‌كه گیانیان له‌ده‌ستدا. كه 10 له‌سه‌ر نشینه‌كانیش خه‌ڵكی سوید بوون.
دوو رۆژ دوای رووداوه‌كه سێ به‌رپرسی باڵای پێنتاگۆن و سی ئای ئه‌ی و هه‌واڵگری عیراقی به گۆڤاری نیوزویك-ی راگه‌یاند كه ئه‌و فرۆكه‌یه‌ی به 176 سه‌رنشینه‌وه كه‌وتۆته خواره‌وه به هۆی سیسیمی به‌رگری مووشه‌كییه‌وه كه‌وتۆته‌خواره‌وه نه‌ك هه‌ڵه‌ی ته‌كنیكی.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش له پێنتاگۆن به نیویۆرك تایمز-ی وتووه هه‌رچه‌نده سه‌رله‌به‌ری ئه‌و هه‌واڵه ناڕاسته به‌ڵام له‌ئێستا جگه له‌ئه‌مریكا، چه‌ند وڵاتێكی تری وه‌ك ئیسرائیل و به‌ریتانیا و ژاپۆن هه‌مان فرۆكه‌یان هه‌یه. سه‌رچاوه‌كه ده‌شڵێت:"كه‌واته ئه‌گه‌ر واشبێت، سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه ئێف – 35 ئه‌توانێت ئه‌ركی خۆی جێبه‌جێ بكات و بچێته بێئه‌وه‌ی راداری وڵاتان كه‌شفی بكات".
هه‌رچه‌نده پێشتر به‌پێی راپۆرتێكی كریستیان تریبرت رۆژنامه‌نووسی لێكۆله‌ره‌وه‌ی هه‌واڵگری زه نیویۆرك تایمز، چه‌ند لێكۆلینه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر رووداوه‌كه كردبوو ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند گرته‌یه‌كی تری ڤیدیۆیی چنكگه‌وت كه ساتی ته‌قاندنی مووشه‌كه‌كه نیشانده‌دات.
به‌ڵگه‌گان ئه‌وه‌ی نیشاندا كه مووشه‌كه‌كه له بنكه‌ییه‌كی سیستمی به‌رگری ئاسمانی ئیرانی له باكوری خۆرهه‌ڵاتی شارۆچكه‌ی باراند، ده‌رچووه و پاش چه‌ند چركه‌یه‌ك فرۆكه‌كه‌ی پێكاوه.
هه‌روه‌ها به‌پێ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی تری هه‌واڵگری ئه‌مریكی رۆژی 8ی جێنیوه‌ری، (ده) فرۆكه‌ی تر له فرۆكه‌خانه‌ی ئیمام خومه‌ینی تارانه‌وه فڕیون و به‌و هێڵه‌دا رۆیشتوون. به‌ڵام ته‌نیا ئه‌و فرۆكه‌یه لێیدراوه. هه‌روه‌ها پێشتر رۆژنامه‌ی زه دیترۆیت له رێگه‌ی هه‌واڵگری ئێرانییه‌وه ئه‌وه‌ی ده‌ستیكه‌وت له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ی ناوخۆی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێرانه‌وه، راداری بنكه‌ی هێزی به‌رگری ئاسمانی له شارۆچكه‌ی (باراند)، فرۆكه‌كه‌ی به فرۆكه‌ی بێ فرۆكه‌وان خوێندۆته‌وه و راسته‌خۆ ئۆپراسیۆنی خسته‌خواره‌وه‌ی فرۆكه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه.