وەزارەتی تەندرووستی عێراقی تۆمارکردنی ٤ حاڵەتی کۆرۆنا لە پارێزگای کەرکوک رادەگەیەنێت.
ئاوێنه: ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٠، راگەیاندنی وەزارەتی تەندرووستی عێراق ئاشکرای کرد کە هەر چوار کەس ئەندامی خێزانێکن و ماوەی چەند رۆژێکە لە ئێران گەڕاونەتەوە.
دوای ئەوەی گومانیان لێکراوە و پشکنینیان بۆکراوە. لە ئەنجامدا دەرکەوتووە کە هەڵگری ڤایرۆسەکەن و ئێستا لەژێر چاودێریدان.