2020-02-27   783     
له ئێستادا هه‌ندێك له هاووڵاتیان بێ به‌زه‌یانه كه‌وتونه‌ته ڕاوكردنی چه‌ند باڵنده‌یه‌كی ناوازه و هه‌وڵی له‌ناوبردنیان ئه‌ده‌ن ، هه‌رچه‌نده مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیسی دارستان به‌رده‌وام له هه‌وڵ و ماندوبوندان بۆ ڕیگریكردن له سه‌رپێچیكاران ، به‌ڵام هه‌ندێك له هاووڵاتیان سه‌رقاڵی ڕاوكردنن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته توانرا له سنوری قه‌ره‌داغ (2) سه‌رپێچیكار ده‌ستگیربكرێت .
ئاوێنە: له‌و باره‌یه‌وه عمید هێمن كمرخان به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان وژینگه‌ی سلێمانی ڕایگه‌یاند : له ئه‌نجامی سێ چالاكی به‌شی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی قه‌ره‌داغ بۆ سنوری گوندی (سۆلیاوا) توانیان(2) ڕاوچی ده‌ستگیربكه‌ن كه سه‌رقاڵی ڕاوكردنی باڵنده‌ی كێوی بوون هاوكات توانرا ده‌ست به‌سه‌ر (4) كه‌وی زیندوو (5) دا‌و و (4) قه‌فه‌س و ( 1) موكه‌به‌ره و (1) چه‌كی جۆری تاپڕو (22) فیشه‌كی تاپڕدا بگیرێت . پاشان باڵنده‌كان ئازادكران و جارێكی تر گه‌ڕانه‌وه بۆ سروشتی كوردستان .
له‌لایه‌كی تره‌وه له ئه‌نجامی ده‌رچونێكی مه‌فره‌زه‌یه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پیره‌مه‌گرون بۆ سنوری چه‌می ڕه‌زان له پێناو پارێزگاریكردن له ئاژه‌ڵ و باڵنده‌كێویه‌كان توانیان ده‌ست بگرن به‌سه‌ر (1) كه‌وی زیندو (1) قه‌فه‌س دا كه له‌لایه‌ن ڕاوچیانه‌وه به‌جێ مابوون جارێكی تر باڵنده‌كان گه‌ڕانه‌وه بۆ سروشتی كوردستان