رۆژنامه‌نوس ھێمن مامەند له‌سەر پۆستێک ده‌ستگیركرا
  2020-03-24       1939       
ھێمن مامەند


كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ شاری‌ هه‌ولێره‌وه‌ رۆژنامه‌نوس ھێمن مامەند ده‌ستگیركرا، لەسەر ئەوەی پۆستێکی کردوەو هانی خەڵکی داوە لەماڵەوە نەمێننەوەو کەرەنتینەو ئەم دەسەڵاتە تێکبشکێنن.



ئاوێنه‌: به‌وته‌ی‌ كه‌سوكاره‌كه‌ی‌، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر هێزێكی‌ ئه‌منی‌ چونه‌ته‌ ماڵی‌ هێمن مامه‌ند له‌شاری‌ هه‌ولێرو ناوبراویان ده‌ستگیركردووه‌.

هێمن مامەند لەدوا پۆستیدا کە لەهەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نوسیویەتی:

چیتر لەماڵ نامێنینەوە
تائێستا هانی خەڵكم داوە لەماڵ بمێننەوەو خۆیان بپارێزن،كەئەمە ئەركێكی ئەخڵاقی و ئینشتیمانی و ئینسانی و تەندروستییە،بەڵام لەولاوە ژیانی خەڵكی بەكاسبكار و فەرمانبەرەوە لەوپەڕی خراپیدایەو دەسەڵاتیش لەبەرامبەردا بێباكەو تائێستا موچەی مانگی 12 ی ساڵی رابردووی نەداوە،بۆیە ئەگەر خەمێك لەژیانی خەڵك و موچەی فەرمانبەران نەكەنەوە،ئەوە دەڕژێینە سەرشەقام و كەرەنتینەو ئەم دەسەڵاتە تێكدەشكێنیین.

 

 

 

 

 

 

 

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×