2020-03-25   335     
له ئه‌مریكا ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گه‌یشته ٥٥ هه‌زار و ٢٣٨ حاڵه‌ت و ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبوویه‌وه بۆ ٨٠٢ كه‌س.
ئاوێنه: یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ی كه ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ تێیدا به زۆریی ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه ئه‌مریكایه و به تێپه‌ڕبوونی كات، ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون و ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌شی گیانیان له‌ده‌ستداوه روو له هه‌ڵكشانه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه زانكۆی جۆنز هۆپكینز بڵاویكردووه‌ته‌وه، له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، هه‌شت هه‌زار و ٧٥٧ كه‌س تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون و كۆی گشتیی ژماره‌ی تووشبووان گه‌یشتووه‌ته ٥٥ هه‌زار و ٢٣٨ كه‌س، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له هه‌مان ماوه‌دا ٢٠٩ كه‌سی دیكه گیانیان له‌ده‌ستداوه و كۆی گشتیی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه بۆ ٨٠٢ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه.
دوێنێ ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) له ئه‌مریكا ٤٦ هه‌زار و ٤٨١ حاڵه‌ت بوون و ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌شی گیانیان له‌ده‌ستدابوو، ٥٩٣ كه‌س بوون.
ئه‌مریكا له‌دوای هه‌ریه‌ک چین و ئیتاڵیا له پله‌ی سێیه‌مدا دێت له رووی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه، له كاتێكدا له چین ٨١ هه‌زار و ٦٦١ حاڵه‌تی تووشبوون و له ئیتاڵیا ٦٩ هه‌زار و ١٧٦ حاڵه‌تی تووشبوون هه‌یه.