''حكومه‌تی هه‌رێم موچەی 5 هەزار کەس ڕاده‌گرێت''
  2020-03-29       14851       
له لیستی موچەی مانگی 12 کە له لایەن وەزارەتی دارایی ڕاکەیاندراوە، مووچەی زیندانییانی سیاسی تێدایە نیە، به‌ پێی زانیارییه‌كان مووچەکەیان ڕاگیراوە.

ئاوێنه‌: عەلی محەمەد، سەرۆکی کۆمکاری زیندانییانی سیاسی هەرێمی کوردستان  ڕاگەیاندوه‌، بەهۆی یاسایەک مووچەی زیندانیان ڕاگیراوه، وتی: "لە یاسای ماف و ئیمتیازی زیندانییانی سیاسی کە لە لایەن پەرلەمانی کوردستان دەرجووە ئەوە دیاریکراوە مینحەی زیندانییان بۆ 10ساڵە، ئەو 10ساڵەش تەواو بووە بۆیە لە لیسی مووچە زیندانییانی سیاسی مووچەیان ڕانەگەیاندراوە، ئێمە دژی ئەو بڕیارەین و مافمان پێشێلکراوە ".

جەختی کردەوە تاوەکوو جێبەجێ کردنی یاسای چاکسازی مینحەی زیندانییانی سیاسی یەکلایی نابێتەوە، وتیشی: "لیژنەیەک پێک دێت، ئەو زیندانییانی سیاسییەی دوو مووچەی هەبێ دەتوانی مووچەیەکیان هەڵبژێرێ، 5 هەزار و 160کەس مووچەی زیندانییان هەیە حکوومەت دەڵێ ئەوەی دوو مووچەی هەبێ یەکیان دەبڕێ   كه‌ موچەی زیندانییانی سیاسی 500 هەزار دیناره‌".

عەلی مەحموود ڕوونی کردەوە ئەگەر یاسای چاکسازی جێببەجی بکرێ، تەنها 2هەزار زیندانیی مووچە یاندەمێنێ. وتیشی: "لە بەغدا زیندانی بۆی هەیە 25ساڵ مووچە وەربگرێ، بۆیه ئەگەر یاسای ئیمتیازی زیندانیان هەمووار نەکرێتەوە''.
زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×