وەزیری تەندروستی ئیسرائیل دەستی لەکارکێشایەوە
  2020-04-26       549       

یاکۆڤ لیتزمان وەزیری تەندروستی ئیسرائیل دوای تۆمەتبارکردنی بە نالێهاتوویی دەستی لەکارکێشایەوە.

ئاوێنه‌: دەستلەکارکێشانەوەی لیتزمان دوای ئەوە هاتووە، تۆمەتبار کراوە بەوەی کە نەیتوانیوە رووبەڕووی ڤایرۆسی کۆرۆنا ببێتەوە.

تاکو ئێستا لە ئیسرائیل ١٥ هەزار و ١٤٨ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش ١٩٨ کەس گیانیان لەدەستداوە.

لە ئیسرائیل شەش هەزار و ١٥٩ تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×