ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە جیهان ٢٥٠ هەزار کەسی تێپەڕاند
  2020-05-05       740       
بەگوێرەی ماڵپەڕی Worldometer، ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە سەرتاسەری جیھان بەھۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیانلەدەستداوە ٢٥٠ ھەزار کەسی تێپەڕاندووە.

ئاوێنە: دوا بە دوای دەستپێکردنی قۆناغی ئاساییکردنەوە لە ژمارەیەک وڵات، هێشتا ژمارەی گیان لەدەستدان لەبەرزبوونەوە دایە و بەپێی ماڵپەڕی Worldometer، ژمارەی ئەوانەی لە سەرتاسەری جیھان بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێوە گیانیانلەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ ‌ ٢٥٠ ھەزار و ٤٧ کەس و ژمارەی حاڵەتە تۆمارکراوەکانیش گەیشتووەتە سێ ملیۆن و ٦٠٣ ھەزار و ٥١٧ کەس.

شایەنی باسە بەرزترین رێژەش بە گیانلەدەستدانی ٦٩ھەزار و ھەشت کەس لە ئەمریکا تۆمار کراوە، بە دوای ئەویشدا ریزبەندی ئەو وڵاتانەی زۆرترین رێژەی گیانلەدەستدانیان تیادا تۆمار کراوە بەم جۆرەیە: ئیتاڵیا ٢٩ ھەزار و ٧٩ کەس، بەریتانیا ٢٨ ھەزار و ٧٣٤ کەس، ئیسپانیا ٢٥ ھەزار و ٤٢٨ کەس، فەڕەنسا ٢٤ ھەزار و ٨٩٥ کەس، بەلجیکا حەوت ھەزار و ٩٢٤ کەس، ئەڵمانیا شەش ھەزار و ٨٦٦ کەس، ئێران شەش ھەزار و ٢٢٧ کەس، ھۆڵەندا پێنج ھەزار و ٨٢ کەس و چینیش چوار ھەزار و ٦٣٣ کەس.

لە کاتێکدا تاکو ئێستا یەک ملیۆن و ١٦٩ ھەزار و ٣٣٣ تووشبووی ڤایرۆسەکە چاک بوونەتەوە، ھێشتا دوو ملیۆن و ١٨٤ ھەزار و ١٣٧ تووشبوو چارەسەری پزیشکی وەردەگرن.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×