2020-05-11   570     
وتەبێژی جێگری سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی کەرەنتین کردنی مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، “جێگری سەرۆکی ئەمریکا، مایک پێنس کەرەنتین نەکراوە و رۆژی دووشەممە لەسەر کارەکەی دەبێت”.
ئاوێنه: لە راگەیەندراوێکدا دێڤین ئۆماڵی، وتەبێژی جێگری سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوە دا کە مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا رۆژانە تێستی ڤایرۆسەکە ئەنجام دەدات و ئەمڕۆش تێستەکەی نێگەتیڤ دەرچووە و هەروەها باس لەوە کراوە کە ناوبراو رێنماییەکانی یەکەی چاودێری کۆشکی سپی پەیڕەودەکات و کەرەنتین نەکراوە و رۆژی دووشەممە لەسەر کارەکەی دەبێت.
ئەم راگەیەنراوەیەش دوای ئەوە هات کە ئاژانسەکانی “Bloomberg” و “Associated Press” هەواڵی ئەوەیان بڵاوکردەوە کە دوای ئەوەی تێستی رۆژی هەینی کەیت میلەر پۆزێتڤ دەرچووە، مایک پێنس بۆ خۆپارێزی، خۆی کەرەنتین کردووە.
شایەنی باسە رۆژی پێنجشەممە تێستی (COVID-19)ی یەکێک لە پاسەوانە تایبەتەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پۆزێتیڤ دەرچووبوو، رۆژی هەینیش تێستی کەیت میلەری گوتەبێژی مایک پێنس پۆزێتڤ دەرچوو.
بەهۆی ئەوەی ستیفان میلەری هاوسەری کەیت میلەر راوێژکاری ترەمپ-ە مەترسی گەیشتنی ڤایرۆسەکە بە کۆشکی سپی هەیە.
لەلایەکی دیکەشەوە رۆژی هەینی تێستی تایبەتی ١١ خزمەتکاری نهێنی و یاریدەدەری ئیڤانکا ترەمپ-ی کچی دۆناڵد ترەمپ پۆزێتیڤ دەرچو.