لە ئێران 48 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
  2020-05-15       493       

وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا زیاتر لە دو هەزارو 100 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون و 48 توشبوی دیكەی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنە: كیانوش جەهانپور، وتەبێژی وەزارەتەكە رایگەیاند: لە نیوەڕۆی دوێنێوە تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، دو هەزارو 102 حاڵەتی نوێی توشبون بە كۆرۆنا لە ئێران تۆماركراون و بەوەش كۆی گشتی توشبوانی ڤایرۆسەكە گەیشتۆتە 116 هەزارو 635 كەس.

ئەوەشی خستەڕو كە تاوەكو ئێستا 91 هەزارو 836 توشبوی كۆرۆنا لە ئێران چاكبونەتەوەو نەخۆشخانەیان جێهێشتوە.

بەقسەی كیانوش جەهانپور، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 48 توشبوی دیكەی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوەو بەوەش كۆی گشتی ژمارەی ئەو كەسانەی بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە گەیشتۆتە شەش هەزارو 902 كەس.

هێمای بۆ ئەوەش كرد كە دو هەزارو 727 توشبوی ڤایرۆسەكە لە دۆخێكی دژواردان و لە ژێر چاودێری پزیشكیدان.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×