بەهۆی که‌وتنەخوارەوەی بەردێک شوانێک گیانی لەدەست دا
  2020-05-26       566       

بەهۆی که‌وتنەخوارەوەی بەردێک شوانێك گیانی لەدەست دا لەسنوری ڕواندز.

ئاوێنه‌: بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی  سۆران رایگه‌یاند:  شەوی ۲٦/۲٥ ـ ٥ ـ۲۰۲۰ ئاگەدارکراین کەوا شوانکارێکی بەناوی  (ب . م . ش)  تەمەن 13ساڵانە قوتابی پۆلی ٦ی بنه‌ڕتیيه‌ خەڵکی گوندی وارەکەونی سەر بەقەزای ڕواندزە، لەگەل مامی دابووە لەچیای هەندرێن . بەهۆی جموجۆلی ئاژەلان بوەتە هۆی هاتنە خوارەوەی چەند بەردێک لەشاخ وە یەکێک لەبەردەکان بەر سەری ناوبراو کەوتوە وبۆتە هۆی گیان لەدەست دانی ناوبراو.

ئاماژه‌ به‌وه‌شدا، و لەهەمان کاتدا بنکەی بەرگری شارستانی رواندوز بەسەرپەرشتی رائد ئاری جانگیر و بەهاوکاری کەس وکار وهاولاتیانی خوبەخش گەیشتنە شوێنی رووداو وپاش نزیکەی ۳ کاتژمێر لەگەران بەدوای تەرمی ناوبراو توانرا تەرمی ناوبراو بدۆزنەوە و رەوانەی پزیشکی دادی لە سۆران بکەن بۆ زانینی هۆی راستەقینەی مردنی ناوبراو.
زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×