مەسرور بارزانی "هەندێك لایەن" تۆمەتبار دەكات بە "بێنرخ" نیشاندانی رێنماییە تەندروستییەكان
  2020-05-29       1083       

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم، رایگەیاند: بەهۆی سستی پابەندبونی هاوڵاتیان بە رێنماییە تەندروستییەكان، خەریكە پەتای كۆرۆنا دیسان بەخێرایی بڵاودەبێتەوەو بەبێ ناوهێنانیشیان "هەندێك لایەن" تۆمەتبار دەكات بەوەی كە هەوڵی "بێنرخ" نیشاندانی رێنماییە تەندروستییەكان دەدەن.

ئاوێنە: مەسرور بارزانی، ئەمڕۆ هەینی، لە پەیامێكدا لەبارەی مەترسیی تەشەنەکردنی زیاتری پەتای کۆرۆنا رایگەیاند: مەترسیی پەتای کۆرۆنا زۆر جیددیەو لەم ڕۆژانەدا بەهۆی سستیی پابەندبون بە رێنماییە تەندروستییەکان، خەریکە ئەم پەتایە دیسان بەخێرایی بڵاودەبێتەوە.

سەرۆكی حكومەت وتوشیەتی"بەداخەوە ئێستا ئەم پابەندبونە سستی تێکەوتوە، هەندێ لایەنیش هەوڵی بە سیاسیکردنی ئەم هەوڵانەی حکومەتیان داوەو ویستویانە رێنماییە تەندروستییەکان بێنرخ و بێسود پێشان بدەن و بەداخەوە ژیانی ھاوڵاتیانیان بۆ خزمەتی ئامانجە سیاسییەکانیان خستوەتە مەترسییەوە."

ئەوەشی خستۆتەڕو"ئێستا ئەوانەی کە دژ بەڕێنماییەکانی تەندروستی هەڵسوکەوتیان کردوەو خەڵکیان هاندەدا پابەندی رێنماییەکان نەبن، دەبێت بەرپرسیاریەتی خستنە مەترسیی گیان و تەندروستیی ئەم خەڵکە بگرنە ئەستۆو کۆتایی بە یاریکردن بە ژیانی خەڵک بێنن."

دەقی پەیامەكە...

پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لە بارەی مەترسیی تەشەنەکردنی زیاتری پەتای کۆرۆنا

هاونیشتمانیانی بەڕێز،
مەترسیی پەتای کۆڕۆنای نوێ (کۆڤید-19) زۆر جیددیەو لەم ڕۆژانەدا بەهۆی سستیی پابەندبون بە رێنماییە تەندروستییەکان، خەریکە ئەم پەتایە دیسان بەخێرایی بڵاودەبێتەوە.

ئێمە لە سەرەتای بڵاوبونەوەی ئەم پەتایەدا، داوامان لە هاوڵاتییانی خۆشەویست کرد، کە پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن و سوپاسیشتان دەکەم، کە پابەندبون و بەشێوەیەکی زۆرباش ڕێگە لە بڵاوبونەوەی پەتاکە گیراو ئەم سەرکەوتنە بوە جێگەی باس و سەرنجی زۆر وڵات و رێکخراوی نێوەدەوڵەتی.

بەڵام بەداخەوە ئێستا ئەم پابەندبونە سستی تێکەوتوە، هەندێ لایەنیش هەوڵی بە سیاسیکردنی ئەم هەوڵانەی حکومەتیان داوەو ویستویانە رێنماییە تەندروستییەکان بێنرخ و بێسود پێشان بدەن و بەداخەوە ژیانی ھاوڵاتیانیان بۆ خزمەتی ئامانجە سیاسییەکانیان خستوەتە مەترسییەوە. ئێستا ئەوانەی کە دژ بەڕێنماییەکانی تەندروستی هەڵسوکەوتیان کردوەو خەڵکیان هاندەدا پابەندی رێنماییەکان نەبن، دەبێت بەرپرسیاریەتی خستنە مەترسیی گیان و تەندروستیی ئەم خەڵکە بگرنە ئەستۆو کۆتایی بە یاریکردن بە ژیانی خەڵک بێنن.

من جارێکی دیکە داوا لە هەمو خوشک و برا هاونیشتمانیەکانم دەکەم پابەندی رێنماییە تەندروستیەکان بن و تەندروستیی خۆیان و کەسوکاریان و خەڵکی تریش، لەژێر کاریگەریی ئەو پرۆپاگەندانە مەخەنە مەترسییەوە.

سەلامەتیی ئێوە بۆ ئێمە لە هەمو شتێک گرینگترە.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان
2020/5/29

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×