ناتانیاهو: دەست دەکەین بە پڕۆسەی لكاندنی چەند بەشێكی كەناری رۆژئاوا بە ئیسرائیلەوە
  2020-06-08       726       
سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، “لە میانی چەند هەفتەی داهاتوودا، دەست دەکەین بە پڕۆسەی لكاندنی چەند بەشێكی كەناری رۆژئاوا بە ئیسرائیلەوە”.

ئاوێنە: كەناڵی سێزدەی ئیسرائیلی جێگەی بۆ هەواڵێکی سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵآتە کردۆتەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە داوە کە بێنیامین ناتانیاهو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە میانی كۆبوونەوەیەكەدا لەگەڵ سەركردەكانی 12 جوولەكەنشین ئاشكرای كردووەوە كە پڕۆسەی لكاندنی چەند بەشێكی كەناری رۆژئاوا بە ئیسرائیلەوە، دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستین لەخۆناگرێت، چونكە حكوومەت لەسەر ئەو پرسە رەزامەند نییە.

ئەمەیش لەكاتێكدایە، بێنیامین ناتانیاهو بەوە تۆمەتبار كراوە كە دانەمەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستین لەنێو پلانی ئاشتییدا، پەسەند كردووە.

هاوکات سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل راشیگەیاندووە كە تا ئێستا نەخشەكێشان بۆ لكاندنی چەند بەشێكی كەناری رۆژئاوا بە ئیسرائیلەوە تەواو نەبووە و خەریكە ئامادە دەكرێت و جەختیكردووەتەوە كە گرنگە ئەو دەرفەتەی هاتووەتە پێش بەباشی بقۆزنەوە، چونكە جارێكی دیكە دووبارە نابێتەوە بە تایبەتیش كە ئێستا دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكایە و وتی، “پێویستە كارێك نەكەین بەوەی ترەمپ هەست بكات كە ئێمە گرنگی بە پلانەكە نادەین”.

لەلایەکی دیکەوە سەركردەكانی ئەو 12 جوولەكەنشینەکە، نوێنەرایەتی 250 هەزار جوولەكە دەكەن. كەناڵی سێزدەی ئیسرائیل لە چەند سەركردەیەكی ئەو جوولەكەنشینانەی كە لەگەڵ بێنیامین ناتانیاهو كۆبوونەتەوە گواستووەتەوە كە لە كۆبوونەوەكەدا، بێنیامین ناتانیاهو رایگەیاندووە كە هەوڵی داوە بەرلە هاتنی مانگی تەمووزی داهاتوو، پرۆسەی لكاندنی چەند بەشێكی رۆژئاوا بە ئیسرائیلەوە دەست پێ بكات، بەڵام لەبەر چەند هۆكارێك دوایخستووە لەوانە دانوستانەكانی

پێشتر بێنیامین ناتانیاهو لە چەند بۆنەیەكەدا رایگەیاندبوو كە حكوومەتی ئیسرائیل دەیەوێت لە مانگی تەمووزی داهاتوودا، دەست بە پرۆسەی لكاندنی 30ی لەسەدای رووبەرووی خاكی كەناری رۆژئاوا بە ئیسرائیلەوە بكات.



مانگی رابردوو سەركردەكانی فەڵەستین رایانگەیاندبوو كە رێكخراوی رزگاریخوازی فەڵەستین سەرجەم رێككەوتنەكانی لەگەڵ ئیسرائیل و ئەمریكادا هەڵوەشاندووەتەوە ئەوەیش بەهۆی بڕیاری لكاندنی چەند بەشێكی كەناری رۆژئاوا بە ئیسرائیلەوە.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×