وەزارەتی دەرەوەی سعودیە رایگەیاند: ئیدانەی دەستدرێژییەكانی توركیاو ئێران
بۆ سەر خاكی عێراق دەكەن و پێشی وایە ئەو دەستدرێژیانە دەبنە مایەی مەترسی بۆ سەر
ئاسایشی ناوچەكە.
ئاوێنە: وەزارەتی دەرەوەی سعودیە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێكدا
وتی"ئیدانەو سەركۆنەی دەستدرێژییەكانی توركیاو ئێران بۆ سەر خاكی عێراق دەكەین."
وتوشیەتی"ئەو دەستدرێژییانە دەستوەردانێكی رەتكراوەن لە كاروباری
وڵاتێكی عەرەبی و پێشێلكردنێكی ئاشكرای خاكەكەین و هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایشی وڵاتانی
عەرەبی و ئاسایشی ناچەكەو پێشێلی رونی بنەماكان و رێككەوتننامە نێودەوڵەتییەكانن."
جەختیشی كردۆتەوە كە
سعودیە پشتیوانی عێراق دەبێت لەگرتنەبەری رێكارەكان بۆ پاراستنی سەروەری و ئاسایش
و سەقامگیری عێراق.