2020-06-24   1391     
حەسەن روحانی، سەرۆککۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، ئێران ئامادەیە لەگەڵ ئەمەریکا دانیشێت، بەڵام دوو مەرجی هەیە.
ئاوێنه: بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، روحانی لەبارەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەمەریکا رایگەیاندووە، دەبێت واشنتن هەموو خاڵەکانی رێککەوتننامە ئەتۆمییەکە جێبەجێ بکات و داوای لێبوردن بکات و قەرەبووشمان بکاتەوە.
لەبارەی ئەوەش کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا رایگەیاندبوو ئامادەیە بەبێ مەرج لەگەڵ بەرپرسانی ئێران دابنیشێت، رۆحانی دەڵێت، ئەوە تەنها قسەیە و درۆیە.
لە دوای کوشتنی قاسم سولەیمانی لە لایەن ئەمەریکاوە، نێوانی ئەمەریکا و ئێران هێندەی تر خراپبووە، بەڵام پێش ئەوە، دەنگۆی گفتوگۆی نێوان ئەمەریکا و ئێران هەبوو، تەنانەت ساڵی پار جەواد زەریفی وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، پێشنیازی ئەوەی کردووە، ئێران رێگا بە پشکنەرانی نێودەوڵەتی بۆ چاودێریکردنی پرۆگرامی ئەتۆمی بدات بەو مەرجەی ئەمەریکا سزاکان هەڵبگرێت.