ئەمریكا سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند
  2020-06-25       515       

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاندو سزا نوێیەكان هەشت كۆمپانیای ئێرانی بواری پۆڵاو كانزاكان دەگرێتەوە.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتەكە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەمریكا سزای بەسەر هەشت كۆمپانیای ئێرانیدا سەپاندوە كە لە بواری پۆڵا و چەند كانزایەكی دیكەدا كاردەكەن.

بەپێی راگەیەندراوەكە پێنج لەو كۆمپانیا ئێرانیانەی كە سزاكان دەیانگرێتەوە گروپی كۆمپانیاكانی موبارەكە"ن.

دوای ئەوەی ئەمریكا لە ساڵی 2018 لە رێككەوتنی ئەتۆمی ئێران كشایەوە، گرژییەكانی نێوان تاران و واشنتۆن رویان لە گرژی كردو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا دەستی كردەوە بە سەپاندنەوەی سزاكان بەسەر ئێراندا.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×