2020-06-30   998     
به‌وته‌ی بەڕێوه‌به‌ری نەخۆشخانەی كۆماریی سلێمانی، ڕۆژانە 20 توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌شاری سلێمانی ته‌ندروستیان به‌ره‌و باشبون ده‌چێت‌و ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌وه ده‌كرێنه‌وه.
ئاوێنە، زریان محەمود: د. داهات حەوێزی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی كۆماریی سلێمانی بەئاوێنەی ڕاگەیاند، ڕۆژانە زیاتر 100 نەخۆش لەچوار قاوشدا چارەسەریان بۆ ده‌كرێت -ئه‌مڕۆ 115 نه‌خۆش داخڵكراون- له‌و ژماره‌یه ڕۆژانە نزیکەی 20 نەخۆش باری ته‌ندروستیان بەرەو باشبون ده‌چێت، بۆ تەواوکردنی چارەسەرەکەیان ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌وه یان ئوتێلە تەرخانکراوەکان ده‌كرێنه‌وه.
وتیشی، "ڕۆژانە نزیکەی 10 نەخۆش پلازمایان بۆ دەنوسین، بەشی زۆر لەو نەخۆشانە پلازمایان دەست دەکەوێ، بەشێکیشیان یٔێمە هاوکارییان دەکەین وە ڕۆژانە نزیکەی 5 نەخۆش باری تەندروستیان تێکدەچێ‌و پێویستیان بەئامێری هەناسەدانی دەستکرد دەبێ‌و بەپێی هەبونی جێگا دەیانێرین بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شەهید ئاسۆ، وە ڕۆژانە چەند حاڵەتێکی کەمی مردن لەنه‌خۆشخانه‌ی كۆماریی تۆمار دەکرێت".
د. داهات حەوێزی ئاماژه‌ی‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه ئەوەی جێگای دڵخۆشیە زۆرێک لەو نەخۆشانەی پلازما وەردەگرن سودی زۆری لێدەبینن‌و دوای دوسێ ڕۆژ لەنەخۆشخانە دەریان دەکەن، ئێستا خەڵکێکی زۆر ڕودەکەنە بانکی خوێن بۆ به‌خشینی پلازما، ڕۆژانە زۆرێک لەو نەخۆشانەی کە 14 ڕۆژ بەسەر چاکبونەوەیان تێپەڕیوە خۆیان دەچن بۆ بەخشینی پلازما.
ئه‌و پزیشكه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو كه به‌نیازن له‌سبه‌ینێوه دەرمانێکی تایبەت بەبەرزکردنەوەی بەرگریی له‌ش ب‌ده‌ن به‌و توشبووانه‌ی توشی هەوکردنی سەختی سییەکان بونه‌ته‌وه.