د. نزار عیسمەت،
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی دهۆك پێی وایە لەڕوی بڵاوبنەوەی كۆرۆناوە تا ئێستا دۆخی
تەندروستی دهۆك و باشەو لەژێر كۆنترۆڵدایە بەڵام ئەوەش بەو مانایە نییە مەترسی
نییە.
ئاوێنە: د. نزار
عیسمەت لە وتوێژێكدا لەگەڵ بەشی كوردی دەنگی ئەمریكا، رایگەیاند: ئه‌گه‌ر له پارێزگای
دهۆك دۆخی ته‌ندروستی به‌راورد بكه‌ین به پارێزگاكانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان و
عێراق، دۆخی ته‌ندروستی باشتره به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه مه‌ترسی نیه
له پارێزگای دهۆك، نه‌خێر مه‌ترسیش له پارێزگای دهۆك یه‌كجار زیاتر بوه، ئه‌وه‌ش
له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك كە یەكێكیان ئەوەیە ئه‌گه‌ر سه‌یرێكی دوروبه‌ری پارێزگای دهۆك
بكه‌ین، حاڵه‌ته‌كان یه‌كجار زۆر بون به‌تایبه‌تی له هه‌ولێر بارودۆخ زۆر خراپ بوه‌و
حاڵه‌تی مردنیش هه‌یه، هه‌روه‌ها له سلێمانیش و له توركیا و موسڵ و شوێنه‌كانی
دیكه‌ی عێراقیش ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه مه‌ترسی ده‌وروبه‌ری دهۆك یه‌كجار
زۆره.
ئەوەشی خستۆتەڕو: ئه‌گه‌ر به‌راوردی ژماره‌ی نه‌خۆشه‌كانمان
بكه‌ین له پارێزگای دهۆك له مانگی ڕابردودا و هه‌تا ئه‌م مانگه 33 حاڵه‌ت هه‌بون
به‌ڵام ئه‌م مانگه ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كان زۆر زیادی كرد بو به 141 حاڵه‌ت ئه‌مه‌ش
ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه مه‌ترسیه‌كه یه‌كجار زۆر تربوه له پارێزگای دهۆك.
وتوشیەتی"ئێمه وه‌كو ته‌ندروستی چه‌ندین جار
داوامان كردوه كه زیاتر سنوری پارێزگای ئێمه كۆنترۆڵ بكرێت له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی
هه‌رێم و پارێزگاكانی عێراق، كه‌س نه‌هێڵن بێت ئه‌گه‌ر پشكنینی بۆ نه‌كرێت، هه‌روه‌ها
ئه‌وه‌شی له پارێزگاكانی عێراقه‌وه دێن كه‌ره‌نتینه بكرێن بۆ ماوه‌ی دو هه‌فته،
داوامان كردوه ئه‌و شوێنانه‌ی كه قه‌ڵه‌باڵغن دابخرێن و ڕێكاری ته‌ندروستی جێبه‌جێ
بكرێت، ئه‌گه‌ر هاتو كۆرۆنا سبه‌ینێ زیاتر ته‌شه‌نه‌ی كرد ئه‌وكاته به زه‌حمه‌ت
ده‌توانیین ڕێگری له خه‌ڵكی بكه‌ین كه له‌ماڵه‌وه بمێننه‌وه، چونكه خه‌ڵك كه
زۆر مایه‌وه له‌ماڵ، موحتاج ده‌بێت له‌وه زیاتر ته‌حه‌مول ناكات و ڕێكاره‌كان جێبه‌جێ
ناكات، ئه‌گه‌ر حاڵه‌تێك بێتە پێش و دیار بێت كه نه‌خۆشیه‌كه زیاتر بڵاوده‌بێته‌وه
به‌دڵنیاییه‌وه هه‌ندێك ڕێكاری توندتر ده‌گیرێته‌به‌ر."
لەگەڵ ئەوەش وتویەتی"تائێستا دۆخی ته‌ندروستی شاری دهۆك
له‌ژێر كۆنتڕۆڵدایه، ڕۆژانه پشكنینه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ین بۆ خه‌ڵكی دهۆك ئه‌گه‌ر
له‌شوێنێك پشكنینێك پۆزه‌تیف ده‌رچو ئه‌وا ئه‌و خه‌ڵكه كەرەنتین ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی
نه‌هێڵین زیاتر ته‌شه‌نه بكات به‌ڵام ئه‌گه‌ر بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایڕه‌سی كۆرۆنا به‌و
شێوه خێرایه‌ی كه ئێستا هه‌یه له هه‌رێمی كوردستاندا به‌رده‌وام بێت به‌دڵنیاییه‌وه
بارودۆخی دهۆكیش خراپ ده‌بێت و ئه‌وكاته پێوستمان به پشتیوانی زیاتر ده‌بێت بۆ كۆنتڕۆڵكردنی
بارودۆخی ته‌ندروستی دهۆك."
سه‌باره‌ت به‌ژماره‌ی
توشبوانی كۆرۆنا له دهۆك؟ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی دهۆك وتی"تا ئه‌مڕۆ
144 نه‌خۆش هه‌بوە له‌دهۆك، 35 نه‌خۆش ماونه‌ته‌وه له نه‌خۆشخانه، به‌گشتی
بارودۆخیان باشه جگه له سێ نه‌خۆش كه بارودۆخیان به‌ره‌و دژواری و سه‌خت بون
ده‌چێت، خۆشبه‌ختانه تا ئێستا كه‌س له دهۆك گیانی له‌ده‌ست نه‌داوه، به‌شێوه‌یه‌كی
ڕێك‌و پێك و ته‌ندروستیانه چاره‌سه‌ر بۆ
نه‌خۆشه‌كان كراوه."