زیاتر لە ٦ ملیۆن توشبوی ڤایرۆسی کۆڕۆنا چاکبونەتەوە
  2020-07-05       463       

 ماڵپەرى “Worldometer” رایگەیاند، لە جیهان ٥٣٤ هەزار و ١٧٦ كەس به‌‌ په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ گيانيان لەدەستداوە.

ئاوێنه‌: بەگوێرەی ماڵپەرى “Worldometer” كه‌ به‌ پشت به‌ ئاماره‌ نوێیەكانى تووشبوون بە په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا، ژماره‌ی ئەو كەسانەى لە سەرانسەرى جيهان به‌و‌ په‌تایه‌ گيانيان لەدەستداوە گەیشتووه‌ته،‌ ٥٣٤ هەزار ١٧٦ كەس و شه‌ش مليۆن و ٤٤٥ هەزار و ٦٥٤ تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه‌.

هاوکات له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا، چوار ملیۆن و ٤٠٩ و ٤١٦ هه‌زار و ١١٢ تووشبوو چاره‌سه‌ری پزیشكیی وه‌رده‌گرن.

لەلایەکی دیکەوە ئه‌مریكا به‌رزترین ئاماری تووشبوون و گيانلەدەستدانی بە په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێی تۆماركردووە كه‌ دوو ملیۆن و ٩٣٥ هه‌زار و ٩٨٢ كه‌س تووشی په‌تاكه‌ تیادایه‌ و ١٣٢ هه‌زار و ٣١٨ كه‌سی دیكه‌ی به‌و په‌تایه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.
زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×