ترەمپ مکوڕە لەسەر کردنەوەی قوتابخانەکان
  2020-07-08       447       
سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی رایگەیاند، “ئەوان وابیر دەکەنەوە داخستنی قوتابخانەکان سوودی سیاسی هەیە و هیوادارم زۆربەی قوتابخانەکان بکرێنەوە”.

ئاوێنە: لەمیانی لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی رایگەیاند، “سەرەرای کاریگەرییە خراپەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتدا هەموو هەوڵێک دەدەم بۆ دووبارە کردنەوەی قوتابخانەکان بەرووی خوێندکاراندا”.

هاوکات ترەمپ وتی، “هیوادارم زۆربەی قوتابخانەکان بکرێنەوە”، ئاماژەیدا بەوەی دەکرێت لەبەر چەند هۆکارێکی سیاسی هەندێک شوێن بە داخراوی بمێنێتەوە.

سەرۆکی ئەمریکا ناوبراو وتیشی، “ئەوان وابیر دەکەنەوە داخستنی قوتابخانەکان سوودی سیاسی هەیە، هەرچۆنێک بێت من دژی ئەو بریارەم”.

“ئێمە زۆرترین فشار دەخەینە سەر لایەنە پایوەندیدارەکان بۆ کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان” درێژەی ووتەکانی دۆناڵد ترەپ بوون.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×