رونكردنەوە دەربارەی وادەی دابەشكردنی موچەی خانەنشینان دەدرێت
  2020-07-09       1089       

ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشكردنی موچەی تەواوی وەزارەت و دەستەكانی بڵاوكردەوە بەبێ ئەوەی وادەی دابەشكردنی موچەی خانەنشینان لەخۆبگرێت، لەگەڵ ئەوەش بەڕێوەبەری گشتی خانەنشینیی هەرێم دڵنیایی دەدات كە هەفتەی داهاتو موچەی ئەوانیش دابەشدەكرێت.

ئاوێنە: حازم ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتی خانەنشینیی هەرێمی کوردستان بە میدیاكانی پارتی راگەیاند"هەفتەی داهاتو موچەی خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی دەدرێ، بۆیە لە خشتەی وەزارەتی داراییدا باسی وادەی موچەی خانەنشینان نەکراوە، چونکە لیستی لێبڕینی موچەی خانەنشینان هەموی تەواو نەکراوە."

وتیشی"فەرمانبەرانی ئێمە خەریکی ئامادەکردنی لیستەکانن، چونکە بە لایەنی کەم 140 هەزار کەس لێبڕینی موچه دەیانگرێتەوە، هەمومان خەریکین تا هەفتەی داهاتو موچەی خانەنشینانیش بدرێ."

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی خانەنشینانی دڵنیاکردەوە هیچ کێشەیەک نییە و موچەکانیان دەدرێ.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×