وەزیری گواستنەوەو گەیاندنی هەرێم: گرانی‌ نرخی‌ كارتی‌ موبایل په‌یوه‌ندی‌ به‌ئێمه‌وه‌ نییه‌
  2020-07-10       861       
ئانۆ جەوهەر
له‌باره‌ی‌ گرانی‌ نرخی‌ كارتی‌ موبایل، وەزیری گواستنەوەو گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان ده‌ڵێت، كۆمپانیاكانی‌ موبایل له‌لایه‌ن حكومه‌تی‌ عێراقه‌وه‌ باجیان خراوه‌ته‌ سه‌رو په‌یوه‌ندی‌ به‌حكومه‌تی‌ هه‌رێمه‌وه‌ نییه‌.

ئاوێنه‌: ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوەو گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌باره‌ی‌ گرانی‌ نرخی‌ كارتی‌ موبایله‌وه‌ به‌میدیای‌ پارتی‌ ڕاگه‌یاندووه‌، "بۆ نمونە کارتی 10 هەزاری بە 12 هەزارو 500 دینارە، ئەم باجە لەساڵی 2015 بەپێی یاسای بودجەی عێراق دانراوە، هیچ پەیوەندییەکی بە حکومەت و پەرلەمانی کوردستانەوە نییە".

ئه‌و ده‌ڵێت، "ئەم باجە فیدراڵییەو لەبەغداوە خراوەتە سەر کۆمپانیاکانی پەیوەندی، هەموو پارەکەش دەچێتە بەغداو ئێمە بەنوسراوێکی فەرمی داوامان لەبەغدا کردووە ئەو باجە هەڵبگیرێت".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×