پاپای ڤاتیکان: گۆڕینی مۆزەخانەی ئایا سۆفیا بۆ مزگەوت زۆر ئازاری دام
  2020-07-12       714       

پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیکان ڕایگەیاند بڕیاری گۆڕینی مۆزەخانەی ئایا سۆفیا بۆ مزگەوت لەلایەن ئەردۆغانەوە” زۆر ئازاری دام”.

وتەکەی پاپا لەدوای بڕیارێکی دادگای باڵای تورکیا دێت کە بڕیاریدا مۆزەخانەی ئایا سۆفیا لە ئیستەنبوڵ بگۆڕێت بۆ مزگەوت.

بڕیارەکەی تورکیا کاردانەوەی زۆری لێکەوتوە و هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی تورکیا دەڵێن ئەردۆغان دەیەوێت بەم بڕیارە خۆی لە کێشە ئابورییەکان ڕزگار بکات.

ئایا سۆفیا یەکێکە لە کەنیسە کۆنەکانی مەسحیەکان لە سەدەی شەشەمی زاینی لە لایەن بێزەنتیەکانەوە دروستکراوە،بەڵام دواتر لەسەردەمی عوسمانیەکان کراوە بە مزگەوت هەتا ساڵی ١٩٣٤.

دواتر بە بڕیاری کەماک ئەتاتورک مزگەوتەکە کرا بە مۆزەخانە و ساڵانە رێژەیەکی زۆر گەشتیار سەردانی دەکەن.

 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×